Aug 11, 2019 17:25 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیری بەرگری تورکیا لەسەر پێویستی ئامادە بوونی  هێزەکانی ئەرتەش  لە قبرس

وەزیری بەرگری تورکیا ڕایگەیاند ئامادە بوونی سەربازی ئانکارا لە قبرس بۆ ئەوەیە کە ئەو وڵاتە بتوانێ بەرپرسایەتیەکان و بەڵێنەکانی لە بواری پاراستنی مافی بەڕەگەز تورکەکان بە جێ بێنێ پێویستە .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ڕۆژی یەکشەمەی  هەواڵدەری  ڕادیو تەلەفیزون  ،خلوسی  ئاکار  لە سەفەریدا بۆ بەشی  تورک نشینی قبرس  وێڕای  ئامژە بە وەی کە  ئامانجی  سەرەکی  ئانکارا  پاراستنی  ئاسایش  و بوونی کەسانی  بەڕەگەز  تورکی  قبرسی  لەو  دووگەدایە   وتی :  تورکیا خوازیاری  ئاشتی  و پەیوەندی  نیاز پاکی دراوسێیەتی  لە ڕۆژهەڵاتی مەدیترانە  ئێژە  و قبرسە .  وەزیری  بەرگری  تورکیا  وتیشی   ئانکارا  چاوەڕئوانی  هەی  یونان  و حکومەتی  بەشی  باشووری  قبرس  بە پێی  یاساکانی مافەوانی نێونەتەوەیی  و پەیوەندی  نیازپاکی درواسێیەتی  بجووڵنەوە  و بۆ چارەسەری  کێشەکان لەو  ڕێبازەدا  هەنگاو هەڵبگرن . دوورگەی  قبرس  کە لە  دەریای مەدیترانە دایە بە دوای  ناکۆکیەکانی نێوان  یونان و تورکیا  لە ساڵی 1974 و دوای  تێکهەڵچوونەکانی سەربازی  نێوان  دوو وڵات بە دوو بەشی  تورک نشینی باکووری  و یونانی نشینی  باشووری  دابەش کراوە . چەن خولی  وتووێژی  دوو لایەنی  تورک نشین و یونانی نشینی قبرس  لە ساڵەکانی  ڕابردوودا بە نێوبژیوانی   ڕێکخراوی  نەتەوەکان بە ئامادە بوونی  نوێنەرانی سیاسی  وڵاتانی تورکیا  و یونان  بووە هۆی چارەسەر کردنی  پرسەکان و یەکێتیی  دوبەشی دوورگەی قبرس.

بۆچوونت