Sep 08, 2019 13:36 Asia/Tehran
  • بەڕێکرانی هێزی پشتیوانی و یارمەتیی لۆجستیکی بۆ هێزەکانی سوپای تورکیا لە سنووری سووریا

سوپای تورکیا هێزی پاڵپشت و کەرەستەی سەربازی زیاتری بەڕێ کرد بۆ سنوورەکانی خۆی لەگەڵ سووریا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاناتوولی؛ دەستەیەکی سەربازی بریتی لە ژمارێک زرێپۆش و رادەیەک کەرەستەی جەنگی ڕۆژ شەممە بەڕێ کرا بۆ شارۆچکەی "ئەقچە قەڵا" سەر بە پارێزگای سەرسنووریی شانلی ئورفا.

سوپای تورکیا لە دوو  ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و چڵەزەویتوون بە هاوکاریی گرووپە تیرۆریستییەکانی داکۆکی کراو لە لایەن خۆیەوە، دەستی گرتووە بە سەر چوار هەزار مەتری چوارگۆشە لە خاکی سووریا لەوان شارەکانی ئەلباب، ئەعزاز، جرابلۆس و عەفرین لە باکووری  ئەم وڵاتەدا.

دەوڵەتی سووریا بە داگیرکەر ناو بردنی دەوڵەتی تورکیا لەبەر ئەنجام دانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ناوچەی عەفرین و ناوچەکانی دیکەی باکووری سووریا، بەردەوام خوازیاری چوونەدەری هێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی سووریا بووە.

 

بۆچوونت