Oct 07, 2019 19:58 Asia/Tehran
  • پرۆژەبڕیاری دەسەڵاتەکانی حکومەتی تورکیا لەمەڕ دەسوەردانی سەربازی لە سوریا و ئێراق بە ئاگاداریی پەرلەمان ڕاگەیێندرا

درێژکرانەوەی پڕۆژەبڕیاری دەسەڵاتەکانی حکومەت لە دەسوەردانە سەربازییە واوەسنوریەکان بەتەوەری دەسوەردانی سەربازی لە سوریاو ئێراق بێ ڕەزامەندیی پەرلەمانی تورکیا بۆ ساڵێکی دیکە لەلایەن دەزگەی سەرۆک کۆماریی بەئاگاداریی پەرلەمان ڕاگەیێندرا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، درێژکرانەوەی پڕۆژەبڕیاری دەسەڵاتەکانی حکومەت لە دەسوەردانی سەربازیی واوەسنوریی بەتەوەری دەسوەردانی سەربازی لە سوریاو ئێراق بێ ڕەزامەندیی پەرلەمانی تورکیا بۆ ساڵێکی دیکە لەلایەن دەزگەی سەرۆک کۆماریی بەئاگاداریی پەرلەمان ڕاگەیێندرا.

ئەو پڕۆژەبڕیارە کە لەسەروبەندی هاتنی هێزە سەربازییەکانی سوپای تورکیا بۆ ڕۆژهەڵاتی فوڕات دەهێنرێتە پەرلەمان، ئەو دەسەڵاتە بە حکومەتی تورکیا دەدا کە بێ هێنانەئارای پرسی هێرشی سەربازیی لە پەرلەمانی تورکیاو پەسەندکرانی لەلایەن نوێنەرانی پەرلەمان خێرا بجوڵێتەوەو بەپێی بارودۆخ و گۆڕانکاریەکان بتوانێ خێرا هێرشی سەربازی ئەنجام بدات لە وڵاتانی ئێراق و سوریا.

ڕاگەیشتن بەو پڕۆژە بڕیارە سبەی دەخرێتە نێو بەرنامەی کاری پەرلەمان.

شیاوی ئاماژەیە، حکومەتی تورکیا بەپشت بەستن بەو دەسەڵاتە لەڕابردوودا هەڵمەتی قەڵغانی فورات و چڵە زەیتونی لەباکوری سوریا بێ پەسەندکرانی لە پەرلەمانی تورکیا ئەنجام دابوو.

بۆچوونت