Oct 09, 2019 09:00 Asia/Tehran
  • پەرلەمانی تورکیا ، مۆڵەتی هێرشی ئەو وڵاتە بۆسەر ئێراق و سوریای درێژ کردەوە

پەرلەمانی تورکیا رۆژی سێ شەممە هەڵمەتی دەرەوە سنوریی سوپای ئەو وڵاتە لە ئێراق و سوریای بۆ ساڵێکی دیکە درێژ کردەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، حکومەتی تورکیا پێشتر بەخستنەڕووی پرۆژەبڕیارێک لە پەرلەمان، خوازیاری درێژکرانەوەی ساڵێک ئیزنی ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی سوپای ئەو وڵاتە لە ئێراق و سوریا ببوو.

سوپای تورکیا لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا بەگوێرەی ئەو دەسەڵاتەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە پێی داوە، چەندین جار دەسدرێژی کردۆتەسەر خاکی سوریاو هەروەها ئێراق. لەنوێترین جم و جۆڵەکانی تورکیا بۆ دەسدرێژی کردنەسەر خاکی سوریا، رەجەب تەییب ئەردۆغان" سەرۆک کۆماری تورکیا رۆژی شەممە هەواڵی دەسپێکرانی بەزوویی هێرشی ئەو وڵاتە بۆسەر باکوری سوریا بەبیانووی بەرەنگاربوونەوەی کوردەکانی ئەو وڵاتەی ڕاگەیاند. وەزارەتی بەرەڤانیی تورکیاش رۆژی دووشەممە ڕایگەیاند، پێشەکییەکان ئامادەیە  بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی لە رۆژهەڵاتی فوڕات . لەبەرامبەریشدا هێزەکانی سوریای دیموکراتیک وشدارییان دا کە هێرشی تورکیا دەکەن بە شەڕێکی تۆکمەوتەواو. حکومەتی سوریا تائێستا چەندین جار هێرشی تورکیا بۆسەر خاکی وڵاتەکەی بە کردەیەکی داگیرکەرانەو پێشێلکرانی سەروەرییەکەی زانیوەو شەرمەزاری کردووە.

بۆچوونت