Oct 19, 2019 18:49 Asia/Tehran
  • رەخنەی پەرلەمانتارێکی تورک لە دەسدرێژکاریی وڵاتەکەی بۆسەر خاکی سووریا

نوێنەرێکی پەرلەمانی تورکیا بەڕەخنەگرتن لە دەسدرێژکاریی سوپای وڵاتەکەی بۆسەر باکوری سووریا، وتی: ئەو شەڕە قەت دادپەروەری ودیموکراسی لێ ناکەوێتەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیسنا؛ "ئەحمەد شەیک" نوێنەری پارتی دیموکراتیکی گەلان لەشاری ئەستەمووڵ و ئەندامی لیژنەی دادپەروەریی پەرلەمانی تورکیا رۆژی شەممە پێی داگرت: لە تورکیا بەرەوڕووی کایەی نوێی دیکتاتۆریەتی کۆشکی سەرۆک کۆمارین کە تێیدا لە خوێنی هەژاران وەک ئامرازێکی سیاسی کەڵک وەردەگیردرێ.

ئەو پەرلەمانتارەی تورکیا هەروەها ڕایگەیاند: هەر شەڕێک سێ لەشکری کوژراو، تازیەدار و چەتەی بەدواوە دەبێ و هیچ شەڕێک قەت دادپەروەریی و دیموکراسی لێناکەوێتەوە، بەڵکوو سەرەڕۆیی کەسێک بەهێز دەکاو زوڵم و ستەم پەرە پێ دەدا.

سەرپەیڤ

بۆچوونت