ئادار 26, 2020 18:26 Asia/Tehran
  • وەزاڕەتی بەرگریی تورکیا : 2 کوژراو و 2 بریندار لە ئەنجامی پەلامار بۆسەر هێزەکانی ئەرتەشی تورکیا بۆسەر باکووری عێراق

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند کە بە هۆی هێرشی پەکەکەوە ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ٢ سەربازی دیکەش بریندار بوون.

 وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بە هۆی هێرشی هێزەکانی پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی سوپای تورکیا لە ناوچەی هەفتانین لە هەرێمی کوردستان ٢ سەربازی سوپای تورکیا کوژران و ٢ سەربازی دیکەش بریدانر بوون.

لە بەیاننامەکەی وەزاڕەتی بەرگریی تورکیا دا هاتووە: لە هێرشی بە هاوەن کە لە لایەن جودایی خوازەکانەوە لە ناوچەی هەفتانین لە ڕێکەوتی ٢٥ ی مارسی ٢٠٢٠ بۆ سەر بنکەکانی سوپای تورکیا ئەنجام درا ٢ لەشکەریی  سوپای تورکیا گیانیان لەدەست دا. ئەو شوێنانەش کە لەوێوە هێرش کرایە سەرمان دەست بەجێ کەوتنە بەر ئاگری هێزەکانمانەوە.

بۆچوونت