نیسان 07, 2020 07:53 Asia/Tehran
  • ژماری تووشبوان بە کۆرۆنا لە تورکیا لە سنووری ٣٠ کەس تێپەڕی

وەزارەتی تەندرووستیی تورکیا شەوی سێشەممە ڕایگەیاند هەژماری تووشبوان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە گەیشتە ٣٠ هەزار و ٢١٧ کەس.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا؛ وەزارەتی تەندرووسیی تورکیا هەژماری قوربانیانی کۆرۆنا ڤایرۆس لەم وڵاتەیشی بە ٦٤٩ کەس راگەیاند کە ئەو هەژمارە لە چاو ڕێژە و ئاماری ڕۆژی یەکشەممە ٧٥ کەس زیاتر نیشان دەدات.

 ڕەوتی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا لە ڕۆژانی ئەمدواییەی یەکجار خێراتر بۆتەوە.

"ڕەجەب تەیب ئەردوگان" سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی شەممە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە، فەرمانی داوە کەسانی تەمەن ژێری ٢٠ ساڵ مافی هاتنەدەر لە ماڵیان نییە.

ئەردوغان لە وتارێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند: لە ڕۆژی شەممە ٤ی ئاپریلەوە تا کاتێکی نادیار کەسانی تەمەن  ژێری ٢٠ ساڵ مافی ئەوەیان نییە لە ماڵ بێنە دەرەوە.

سەرۆک کۆماری  تورکیا  هەروەها ڕایگەیاند: چوونەدەری ئۆتۆمبیلەکان لە ٣١ شاری گەورەی تورکیا لەوان ئانکارای پێتەخت بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ قەدەغەیە.

ئەردوغان لە درێژەدا ڕاشکاوانە رایگەیاند لە ڕۆژی شەممەوە هەموان لە تورکیا دەبێ لە شوێنە قەرەباڵغەکان دەمامک بەکار بێنن.

سەرۆک کۆماری تورکیا  بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس پێویست بە هاودەنگی و هەوڵی هەموو خەڵکی تورکیایە راشیگەیاند: ئەو کەسانەی یاسا و ڕێساکان و  تەگبیرەکانی تەندرووستی لەبەرچاو نەگرن ، جەریمە دەکرێن.

پێشتریش لە تورکیادا کەسانی تەمەن سەروی ٦٥ ساڵ و هەروەها ئەو کەسانەی کە نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، ئەو کەرەنتینە ئیجبارییەیان بۆ دیاری کرابوو. 

بۆچوونت