May 18, 2020 18:05 Asia/Tehran
  • کۆرۆنا و گەرمای 50 پلەی سەرووی سفر شارومەندانی تورکیای وەزاڵە ھێناوە

دوای کۆرۆنا ئەمجار گەرمای کەم وێنەی 50 پلەی سەدی ، شارومەندانی تورکیای رووبەڕووی کێشە کردووەتەوە .

بە پێی راپورتی ئیسنا ، لە شاری ئەدەنەی تورکیا پلەی گەرما لە 50 پلەی سەدی لایداوە و ئەوشە بووەتە ھۆی داخرانی فرۆشگاکان لە گەرمترین کارت وساتەکانی رۆژدا و زۆرێک لە خەڵکیش روویان کردووەتە رووبار و مەلەوانگەکان . 

بە وتەی شارەزایان ، گەرمای ئەم رۆژانە لە ھەندێ ناوچەی تورکیا لە 90 ساڵی رابردوودا بێوێنە بووە . 

پزیشکانیش لە تورکیا لە بەساڵاچوان و منداڵان  و کەسانی بێھێزیان ویستووە تا بۆیان دەکرێ لە ماڵ دەرنەکەون . 

رێکخراوی جیھانیی کەشناسی ، رایگەیاندووە تورکیا بە ھۆی شەپۆلی گەرما ، رۆژانێکی سەخت و ناخۆشی لەپێشدایە . 

ئەوە لە کاتێکدایە کە بە ھۆی بڵاوبوونەوەی کۆڕۆناوە سەدان کەس لە شارومەندانی تورکیا لە چەند حەوتەی رابردوودا گیانی خۆێان لەدەستداوە . 

بۆچوونت