تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 17:28 Asia/Tehran
  • دۆزینەوەی ۸۲۴ کوژراو و بریندار لە ئیزمیر، سەدان کەس بێ سەروشوێنن

ژماری کوژراوانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئیزمیر بۆ 24 کەس به‌رزبوه‌وه‌ و کۆی گشتی برینداره‌کانیش گه‌یشتوه‌ته‌ 800 که‌س .

 

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فریاکه‌وتن و کاره‌ساته‌کانی تورکیا رایگه‌یاند: ژماری کوژراوانی بوومه‌له‌رزه‌که‌ی دوێنێی ئیزمیر بۆ 24 به‌رزبوه‌وه‌  و کۆی گشتی برینداره‌کانیش گه‌یشتوه‌ته‌ 800 که‌س و گه‌ڕان به‌دوای قوربانیه‌کانی دیکه‌ش که‌ له‌ژێر باڵه‌خانه‌ روخاوه‌کاندان به‌رده‌وامه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فریاکه‌وتن و کاره‌ساته‌کانی تورکیا رایگه‌یاند، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌ هاوڵاتیان له‌ژێر باڵه‌خانه‌ و خانوه‌ روخاوه‌کاندان.

هەریەک لە حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران و محەمەد باقر قالیباف سەرۆکی مەجلسی شۆڕای ئیسلامیی ئێران ، لە پێوەندی لە گەڵ هاوشانە تورکیاییەکانی  خۆیان ، هاوخەمیی خۆیان لە گەڵ گەل و حکومەتی تورکیا دەربڕی و ئامادەیی ئیرانیان بۆ گەیاندنی یارمەتی راگەیاند .

سەرپەیڤ

بۆچوونت