نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان پێی داگرت: وەڵامدانەوەی سوریا بە دەسدرێژکاریی رژیمی زایۆنیستی ، هاوکێشەکانی بەقازانجی دەمشق گۆڕیوە.

بەشار جەعفەری نوێنەری هەمیشەیی سوریا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەدیمانە لەگەڵ تەلەفزیۆنی سوریا سەبارەت بە پەلاماری ئەم دواییەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل بۆسەر تەدموڕ(ڕۆژاوای سوریا)، وتی: رژیمی زایۆنیستی لەکاردانەوە بە سەرکەوتنی بەردەوامی سوپای سوریا بەسەر تیرۆریستانی داعش لە حەڵەب(باکور) و تەدموڕ، ئەوجارەیان، خۆی هاتووەتە نێو گۆڕەپان.

نوێنەری هەمیشەیی سوریا لەڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەئاماژە بە ڕەخنەی مۆسکۆ لە هێرشی رژیمی زایۆنی بۆسەر تەدموڕ، وتی: بێتوو پەلامارەکانی ئەو رژیمە بۆسەر سوریا دووپات بێتەوە، ئەگەری ئەوە هەیە مۆسکۆ و تەلەبیب بکەونە شەڕ وپێکدادان.

سوپای رژیمی زایۆنیستی ٢٢ی فێڤریە بنکە سەربازییەکانی سوپای سوریای لەنزیک دەمشقی پایتەختی ئەو وڵاتە، بۆردومان کرد.

بەقسەی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا، سوپای رژیمی زایۆنیستی بەتایبەت هێزی ئاسمانیی ئەو رژیمە، وەک هێزی ئاسمانیی تیرۆریستان دەوردەبینێ و ئەو ئەرکەی لەئەستۆیە.

قەیرانی سوریا لە ساڵی٢٠١١وە بەهێرشی بەرفراوانی گرووپە ڕەشەکوژەکانی جێی داکۆکی عەرەبستان، ئەمریکا وهاوپەیمانانیان بۆ ڕووخاندنی حکومەتی یاسایی بەشار ئەسەد، سەرۆک کۆماری سوریا دەس پێ بووە.

Mar 20, 2017 10:56 Asia/Tehran
بۆچوونت