• ژنە کاندیدێکی سەرۆکایەتیی فەرەنسا داوای دەرکردنی پەنابەران دەکات

ژنە سەرکردەیەکی ئەوروپی داوای دەرکردنی پەنابەران لە وڵاتەکەی دەکات.

رۆژی هەینی ، مارین لۆپەن، کاندیدی راستڕەوەکان بۆ سەرۆکایەتیی کۆماری فەرەنسا داوای لە حکوومەتی وڵاتەکەی کرد ”بە زووترین کات“ پەنابەران لە وڵاتەکەی دەربکات.

ئەو لێدوانەی مارین لۆپەن دوای پرسیارێکی رۆژنامەنووسان لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەکەی شەوی پێنجشەممەی پاریس هات، کە بووە هۆی کوژرانی پۆلیسێک و برینداربوونی گەشیارێک و پۆلیسێکی دیکە.

ئەو ژنە سیاسەتمەدارە لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکەیدا جەخت لەسەر دژایەتیی پەنابەران دەکاتەوە.

Apr 21, 2017 19:19 Asia/Tehran
بۆچوونت