بە دەسپێکی ڕاگەیاندنی کابینەی نوێ لە فەڕەنسا، ژان ئیو لودریان وەزیری بەرگری دەوڵەتی فڕانسوا ئۆلاند ئێستا وەکوو وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی نوێی ئەو وڵاتە ناسێندراوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری فەڕەنسا، بە دەسپێکی ڕەوتی ناساندنی کابینەی نوێی وڵاتی فەڕەنسا، ژان ئیو لۆدریان، وەزیری بەرگری دەوڵەتی فڕانسوا ئۆلاند ئێستا وەکوو وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیمانۆیل ماکرۆن ناسێندراوە.

کابینەی نوێی فەڕەنسا لە ١١ ژن و ١١ پیاو کە بریتیی دەبیت لە ١٥ وەزیر و ٧ راوێژکار و وەزیری ڕاوێژکار.

هەروەها سیلڤی گۆلار نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا وەکوو وەزیری بەرگری فەڕەنسا هەڵبژێردرا.

لە لایەکی تریشەوە جرالد کلمب وەزیری ناوخۆ، برۆنۆ لۆمێر وەزیری ئابووری، نیکۆلا ئۆلۆ، لێکۆڵەری ژینگە و ئێکۆلۆژیستیش بووە وەزیری ژینگە ی فەڕەنسا.

ئادار 18, 2017 11:36 Asia/Tehran
بۆچوونت