• پیرۆزبایی مۆگرینی لە ڕۆحانی

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا وێڕای پیرۆزبایی لە حەسەن ڕۆحانی بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکان، جەختی کرد لەسەر ئامادەیی یەکێتی ئوروپا بۆ درێژەدان بە جێ بەجێ کرانی بەتەواوەتی بەرجام و تەعامول وهاریکاری دوو قۆڵی لەگەڵ ئێراندا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لەسەر پەیجەکەی لە توئیتەردا، پیرۆزبایی کرد لە سەرۆک کۆماری ئێران لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی.

بەپێی ڕاگەیاندنی ئەنجامی نوێی دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئیسلامیی ئێران، حەسەن ڕۆحانی بەربژاری ئەو هەڵبژاردنانە بە زیاتر لە بیست و دوو ملوێن دەنگ، لەپێشەوەیە.

عەلی ئەسغەر ئەحمەدی سەرۆکی ناوەندی هەڵبژاردنەکانی ئێران  لە پرۆگرامێکی ڕاستەوخۆی تەلەفزیۆنی لە شاشەی خەبەری سەداوسیمای ئێران ولەنێو پەیامنێراندا بە راگەیاندنی هاوبەشیی زیاتر لە چل ملوێن کەس لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران، ڕایگەیاند: لەکۆی٣٨ملوێن و ٩١٤هەزار و ٤٧٠ دەنگ، بیست و دوو ملوێن و ٧٩٦هەزار و ٤٦٨ دەنگ، سەید ئیبراهیم رەئیسی سادات، ١٥ ملوێن و ٤٥٢ هەزار و ١٩٤ دەنگ، مستەفا ئاقامیرسەلیم ٤٥٥ هەزار و ٢١١ دەنگو مستەفا هاشمی تەبا، ٢١٠هەزار و٥٩٧دەنگیان بەدەست هێناوە.

کاتی دەنگدان بۆ دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی و پێنجەمین خولی هەڵبژاردنەکانی شۆرای ئیسلامی شار و لادێکان لە ئێران بە سێ جار نوێکرانەوەی، هەتا کاژێر ٢٤ ی رۆژی رابردوو(هەینی١٩ی مای) بەردەوام کرا.

سەید ئیبراهیم رەئیسی سادات، حەسەن ڕۆحانی، مستەفا ئاقامیرسەلیم، و مستەفا هاشمی تەبا،  چوار بەربژاری دوانزەهەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماریی ئێران بوون.

پەنجا ملوێن و ٤١٠ هەزار و ٢٣٤ کەسی خاوەن مەرجی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری و شۆڕای ئیسلامیی شارو لادێکان لە ئێران بوون.

ئادار 20, 2017 13:48 Asia/Tehran
بۆچوونت