سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پەیامێک دا بە بۆنەی نۆزدەی ژووئەن ڕوژی جیهانی لابردنی توندوتیژی جنسی لە دوژمنایەتییەکان وتی : ئەم ڕێکخراوەیە هەموو هەوڵی خۆی بۆ چارەسەرکردنی بناغەیی ئەم گرفتە بەکار دەگرێت.

ئانتونیو  گوترش، لە پەیامەکەی دا  کەڵک وەرگرتن لە دیپلۆماسی پێش پێ گیرانە و هاندانی هەڵمەتی نەتەوەیی بە یەکێک لە ڕێگەکانی چارەسەرکردنی ئەم گرفتە  زانی و وتیشی :  دەست درێژکاری و توندوتیژی جنسی شێوازی تیرۆریزم و شەڕە کە هەمووکات بۆ بچووک کردنەوە و لەناوبردنی لایەنی بەرامبەر و هەروەها پاکتاوکردنی ئەتنی بە کار دەهێنرێت.

گوترش پێداگری کرد  : ڕێکخراوی نەتەوەکان بە چاوەدێری،  ڕاپۆرت دان و دەستەبەر کردنی بواری ئاسایشی  ڕزگاربوان درێژە دەدات ولە هیچ هەوڵێک بۆ سەپاندنی  گوشار بە سەر هۆکارانی  لایەنگری لەم چەشنە تونددوتیژیانە، درێخی ناکات.

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان باسی هەوڵی  ئەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەکی کرد بۆ پەرەی هێزی پارێزەری ئاشتی بۆ پاراستنی خەڵکی سیڤیل و پێشگرتن بە هەرچەشنە کەڵک وەرگرتنی ناڕەوا.

Jun 20, 2017 18:02 Asia/Tehran
بۆچوونت