وەزیری دەرەوەی هیندستان گوتی : 39 شارومەندی ئەم وڵاتە کە لە لایەن داعشەوە بە بارمتە گیراون بە ئەگەری زۆر لە موسڵ زیندانی کراون .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، سوشما سواراج وەزیری دەرەوەی هیندستان رۆژی رابردوو لە دیداری بنەماڵەی شارومەندانی هیندی بە بارمتەگیراو لە عێراق گوتی ، ئەوان بۆ سازکردنی نەخۆشخانەیەک لە موسڵ روویان کردبۆ ئەم ناوچەیە بەڵام دوای زاڵبوونی داعش بەسەر دەڤەرەکەدا گوازرانەوە بۆ بەندیخانەیەک لە باکووری رۆژاوای موسڵ .

حکومەتی هیندستان مانگی رابردوو رایگەیاند 39 شارومەندی بزربووی ئەم وڵاتە لە موسڵ زیندوون .

حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی یەکشەممەی رابردوو رزگارکرانی شاری موسڵ و شکستی هێنانی رێکخراوی ترۆریستیی داعشی لەم شارە راگەیاند .

Jul 17, 2017 13:18 Asia/Tehran
بۆچوونت