دەوڵەتی ئەمریکا ڕێزی گرت لە یەکیەتی ئوروپا بە هۆی بایکوتەکانی ڕۆژی دوشەممە لەدژی شازدە زانا وکاربەدەستی سەربازی پایەبەرزی سووریا بە بیانوی دەس تیدابوونیان لە پەلامارەکانی شیمیایی سەر شارومەندان .

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا  بەگیڕانەوە لە دەنگی ئەمریکا ، هیتر نوئرت، وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ئەمریکا وتی: هەوڵەکانی ئەم دوائیەی ئەمریکا ویەکیەتی ئوروپا بەشێک لە درێژەی هەوڵەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ " بەرپرس زانینی حکومەتی بەشار ئەسەد لە باتی لەژێر پێ خستنی رێبازە پڕ پێشینەکانی جیهانی لە نەیارەتی کردن بە کەڵک وەرگرتن لە چەکەمەنی شیمیایی بووە.

ئەمە لەحاڵیکدایە کە شازدە کاربەدەستێک کە ڕۆژی دوشەممە بایکوت کراون لە سەفەر بۆ یەکیەتی ئوروپا یش قەدەغە کراون ومال وسامانی ئوروپایی ئەوان دەستی بەسەر دادەگیریت.

بوریس جانسون، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئینگلیس ئەم کردەوەیەی ڕۆژی دوشەممەی وەزاڕەتی یەکیەتی ئوروپای بە ڕیککەوتنێکی زۆر باش زانی ووتی: خۆشحاڵە کەئەم وەزیرانە توانیویانە بۆ چڕ بوونەوە لەسەر ئەم مەسەلە لەتەنیشت یەک کۆ ببنەوە. ڕێکخراوی نەتەوەکان وڕێکخراوی قەدەغەی کەڵک وەرگرتن لە چەکەمەنی شیمیایی سەرقاڵی ئەنجام دانی توێژێنەوەیەکی هاوبەش لەبارەی پەلاماری مانگی ئاوریل بە گازی سارین لە خان شێخونی سووریان. ئەمریکا ئیدعای کردووە حکومەتی بەشار ئەسەد بەرپرسی ئەم پەلامارەیە وبەم بیانویە دوناڵد ترامپ ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا فەرمانی پەلاماری موشەکیی بۆ سەر بنکەی ئەلشەعیراتی سووریای دا.

Jul 18, 2017 16:40 Asia/Tehran
بۆچوونت