سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا لەسەر چارەسەرکردنی ئاشتیانەی قەیران لە شێوە دوورگەی کۆریا پێداگری کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی رویتەرز،  ئانگلا مێرکل   سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا  ڕۆژی هەینی وتی  :  هیچ ڕێگەچارەیەکی سەربازی بۆ کۆتایی دان بە  کێشە  لە شێوە دوورگەی کۆریا لە ئارادا نییەو پەرەپێدانی ناکۆکییەکان ڕێگەی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ کۆریای  باکوور نییە .

دوابەدوای تاقیکاری مووشەکی بالستیکی کۆریای باکوور لەم دواییانە دا ، ناکۆکی و شەڕەقسە لەنێوان واشینگتۆن و پیونگ یانک  پەرەی سەندووە.

سەرۆکی ئەمریکا وشداری دا ئەگەر کۆریای باکوور  هەڕەشەکانی بە دژی  ئەمریکا درێژە پێ بدات  بەرەوڕووی تووڕەییەک دەبێتەوە کە لە جیهان دا بێ وێنەیە .

کۆریای باکووریش لە وڵامی  هەڕەشەکانی ئەمریکا ڕایگەیاند : ئامادەی هەوڵی سەربازی بە دژی بنکەکانی سەربازی ئەمریکا لە ناوچەین بێتو هەڕەشەکانی واشینگتۆن درێژەی هەبێت.

Aug 11, 2017 19:12 Asia/Tehran
بۆچوونت