وەزیری دەرەوەی ڕوسیا پێداگری کرد : جێی داخ و مخابنە کە دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بەشێوەیەکی گوماناوی دەڕ وانێتە ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران .

بەپێی ڕاپۆرتی رویتەرز ، سێرگێئی لاورۆڤ  وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕۆژی هەینی لە نێو کۆڕی خوێندکارانی ڕووسی لە مۆسکو  وتی  : یەکێک لەو وتووێژە سەرکەوتوانە  وتووێژ لەسەر بەرنامەی ناڤۆکیی ئێرانە  .

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە بەداخەوە ئەمریکییەکان ڕێککەوتنی سەرکەوتوانەی ناڤۆکیی ئێران وەبن پرسیار دەخەن  وتی :  ئەگەر چی دەوڵەتی ترەمپ  پێداگری کردووە   ئێران پێبەندی بەرجام  بووە، بەڵام دونالد ترەمپ  ڕ ێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران بە ڕێککەوتنێکی هەڵە دەشوبهێنێ.

دونالد ترەمپ  شەوی  هەینی جارێکی تر لە نێو کۆڕی پەیامنێران لە ئەیالەتی نیۆجێرسی ئەمریکا ئیدیعای کرد ئێران  بەگشتی پێبەندی ڕوحی ڕێککەوتنی ناڤۆکی نییە  .

ئەمە لەحاڵێکدایە کە ئازانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بەجاران  پێداگری کردووە  کۆماری ئیسلامیی ئێران  پێبەندی بەرجام بووە  .

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا هەروەها مەترسی سەرهەڵدانی  تێکهەڵچوونی سەربازی بەسەر بەرنامەی ناڤۆکی و مووشەکی کۆریای باکووری بە زۆر زانی و پێداگری کرد  : مۆسکو  هەڕەشەوگوڕەشەی نێوان واشینگتون و پیونگ یان بە جێی نیگەرانی دەزانێ.

سێرگئی لاورۆڤ  داوای لە پیونگ یانگ و واشینگتۆن  کرد  بێنە ڕیزی گەڵاڵەی هاوبەشی ڕوسیا و چین و کۆتایی بە ناکۆکییەکان بێنن  .

بەپێی گەڵاڵەی هاوبەشی  ڕوسیا و چین، کۆریای باکوور  تاقیکاری مووشەکیی خۆی  دەوەستێنێ  و ئەمریکا و کۆریای باشووریش   مەشقی سەربازی خۆیان  لە  کات وساتێکی تر  ئەنجام دەدەن.

Aug 12, 2017 07:31 Asia/Tehran
بۆچوونت