• تەقینەوە لە کوێتەی  پاکستان ، لانیکەم حەڤدە کەس کوژران

تەقینەوە لەشاری کویتەی ناوەندی ئەیاڵەتی بەلوچستانی پاکستان لانیکەم حەڤدە کس کوژران و زۆرتر لە سی برینداری لێکەوەو.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیون ئەم تەقینەوەیە شەوی یەکشەممە لە ناوچەی  پیشین ستاپ ی شاری کوێتە  ڕووی دا کە کۆبینای پەرلەمانی خۆجێیی ئەیاڵەتی بەلوچستان ، زانستگەی یاسا و چەندین نەخۆشخانەی تایبەت لە نیزیکی ئەوێ دایە.

میدیاکانی پاکستانی ڕایانگەیاند ئەم تەقینەوەیە ئەوەندە بەهێز بوو  کە دەنگەکەی هەتا چەند کیلومەتر ئەولاتر بیستراوە  .

دوابەدوای ئەم تەقینەوەیە هێزی پۆلیس، سوپا و تاقمە فریاگوزارەکان  نێردرانە شوێنی تەقینەوەکە و شوێنی ناوچەکەیان خستە بن کونترۆڵی خۆیان  .

نەخۆشخانەکانی کوێتە  لە حاڵەتی ئامادەباش دان  .

هێشتا  هیچ تاقم وگروپێک بەرپرسایەتی ئەم تەقینەوەیەی بە ئەستۆ نەگرتووە.

Aug 13, 2017 16:09 Asia/Tehran
بۆچوونت