• رۆحانی: کۆهەنگاو  (برجام ) بە قازانجی ئێران، ناوچە وجیهانە

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی : بەرنامەی هەوڵی هاوبەشی ناڤۆکی واتە بەرجام بە قازانجی ئێران، ناوچە و گشت جیهان بووە و هەر کەس بیەوێ زەبر لە بەرجام بدات زەبری لەخۆی و وڵاتەکەی داوە .

حەسەن روحانی سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی یەکشەممە  لە کۆبوونەوەی کوڕی دەوڵەت،  ئاماژەی کردە  قسەکانی ئەم دواییەی  دونالد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا بە دژی بەرجام   و وتیشی : ئیدیعای سەرۆکی ئەمریکا لەسەر ئەوەی بەرجام خراپترین ڕێککەوتنی مێژووی ئەمریکا یە  دروست نییە چونکە  ئەوە ی لە بەرجام  دا گرینگە  پرسی لێک گەیین و  برانەوە  - برانەوە  بووە و  هیچکات  برانەوە - دۆڕان  لە ئارادا نەبووە  .

روحانی وتیشی ئەگەر ئەمریکا بیەوێ بە دژی بەرجام  کارێک بکات  هەموو جیهان لەبەرامبەر ئەمریکادا ڕادەوەستن  چونکە  وڵاتانی جیهان  بە دژی ئەو کەسانەن کە بیانەوێ بەرجام  لاواز بکەن  .

روحانی هەروەها وتی  : دەوڵەتی ئێران لە جێبەجێ کردنی  بەڵێنەکانی  لە ڕێگەی هاتنەدی  دروشمەکانی سەبارەت بە ڕزگاری ئابووری، هاوکاری ئەرێنی لەگەڵ جیهان و بووزاندنەوەی  ئەخلاق، هەنگاوی باش و گرینگی هەڵگرتووە.

سەرۆکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاماژەی کردە بەشداری سەد و سی  کاربەدەستی باڵای دەرەوەیی، نوێنەرانی 105 وڵات و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی لە ڕێ وڕەسمی سوێندخواردنی  دوازدەهەمین خولی سەرۆک کۆماری ئێران لە تاران  و پێداگری کرد  :  هەندێ کەس  بەنیازن  ئێران لە جیهان دا گۆشەگیر نیشان بدەن  بەڵام جیهان بە دەنگی بەرز ڕایگەیاند  کە ئێران گۆشەگیر نییە.

Aug 13, 2017 16:26 Asia/Tehran
بۆچوونت