• پیونگ یانگ : گەڵاڵەی پەلامار  بۆ سەر گوام هەفتەی  داهاتوو   ئامادە دەکرێت

هەواڵدەریی فەرمی کوریای باکووری لە بەیاننامەیکدا گەڵاڵەی ورزی پەلامار بۆسەر دوورگەی " گوام "ی بە مەبەستی وڵامدانەوە بە هەڕەشەکانی ئەمریکای شی کرەوە .

 بە گوێرەی    ڕاپۆڕتی  هەواڵدەریی   ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران  ، کوریای  باکووری  ڕۆژی  پێنجشەمە لە کاردانەوە  بە وتەی  پڕ هەڕەش و گوڕەشەی  ئەم دواییەی  دۆناڵد تڕەمپ  سەرۆک کۆماری  ئەمریکا  ڕایگەیاند  گەڵاڵەی پەلامار بۆ سەر دوورگەی گوام   بەم زووانە  تۆکمە و ئامادەی جێ بە جێ کران کرا . دوناڵد تڕەمپ  سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی سێشەمە   وشداری  بە پیونگ یانگ  دا  واشنگتون  هەر  جۆرە هەڕەشە  دژی   خۆی بە ئاگر و تووڕییەوە   وڵام ئەداتەوە . کوریای  باکووریش  لە کاردانەوە  بە  ئەو وتانەی   تڕەمپ  ڕایگەیاند  گەڵاڵەی  پەلاماری مووشەکی بۆ سەر بنکەی  بۆمب هاوێژی   ئیستراتژی ئەمریکا لە دوورگەی  گوام  لێک  ئەداتەوە . 

هەواڵدەریی  فەرمی  کوریای  باکووری  لەو بەیاننامەیدا  وتەکانی  سەرۆک کۆماری  ئەمریکای  بە  هەڵیت و پەڵیتی تەواو زانی  و وتیشی  هێزی  ئیستراتژیکی  ئەرتەشی کوریای  باکووری    شێلگیرانە  خەریکی  لێکدانەوەی  گەڵاڵەی   پەلامار  بۆ سەر گوام لە ڕێگای  هاویشتنی هاوکاتی چوار مووشەکی  بالستیکی  ئیستراتژیکی  نێوانبڕ ی " هوسانگ 12  بە ئامانجی  بەرەنگار بوونەوەی  هێزەکانی ئەمریکا  لە گوامە .  لە درێژەی ئەو بەیاننامەیدا    هاتووە  " تێگەیشتنی  هێزی  ئیستراتژیکی  کوریای  ب اکووری  لە هەڕەشەکانی  تڕەمپ  ئەوەیە کە  وتووێژی  دوروست  لە گەڵ وەها کەسێک  کە   عەقی نیە  نامومکینە  و تەنیا  هێزمەندی تەواوە  کە  کاریگەری لە سەریدا دادەنێ .  گوام دوورگەیەک   لە ڕۆژئاوای   ئوقیانووسی  ئارامە  کە لە  ژێر دەسەڵاتداریەتی  ئەمریکایە و  ئاستێکی بەربڵاو  لە کەرەستەی  سەربازی و هێزە ئەمریکاییەکان  لەوێ دا  جێگیرن .   واشنگتون  کە ڕۆڵێکی زۆر   گرینگی  لە پەرەی ب ارگرژیەکان لە شێوە دوورگەی  کوریادا هەیە  بەردەوام  خوازیاری   ڕاگرتنی  تاقیماری سەربازی و ناڤۆکی کووریای باکووریە .  بەڵام پیونگ یانگ بە جاران جەختی کردووە کە تا کاتێ کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی  درێژە بە هەڕەشەکانیان دژی کووریای باکووری  بدەن  ئەو وڵاتەش  درێژە ئەدات بە   هێزمەندیی سەربازی  و توانایی  پەلامار ی   پێشدەستانەی خۆی درێژە ئەدات .

Aug 13, 2017 19:32 Asia/Tehran
بۆچوونت