• هەوڵی ئیسرائیل بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی جیهان

هاوکات لەگەڵ جەختکردنیی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە سەر پێبەندی ئێران بە بەرنامەی تۆکمەی هەوڵی هاوبەش(بەرجام یان ڕێککەوتنی ناڤۆکی) ، یەک کاربەدەستانی ڕژیمی زایۆنی لە سەر هەوڵی ئەو رژێمە بۆ هەڵوەشاندنەوە یان ڕاگرتنی بەرجام جەختیان کرد .

 بەگوێرەی  ڕاپۆرتی ڕادیۆ وتەلەفەزیۆنی  ئێران ، " ئیسرائیل کاتز" وەزیری ئیتڵاعاتی ڕژیمی زایۆنی  رۆژی دووشەممە وتی: بنیامین نەتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەوڵ ئەدات " دۆنالد ترەمپ" سەرۆک کۆماری ئەمریکا بخاتە ژێر گوشار تا ڕیککەوتننامەی ناڤۆکی کۆمەڵگەی نیو دەوڵەتی لەگەڵ ئێران  هەڵوەشینێت یان ڕاێبگرێت.

وەزیری ئیتلاعاتی ڕژیمی زایۆنی  بە دەربڕینی  نیگەرانی لە وەی کە ڕیککەوتننامەی ناڤۆکی  تاقمی ناسراو بە پێنج کۆیەک  لەگەل ئێران بوار بۆ کەمکردنەوەی  بایکۆتەکانی نێو دەوڵەتی دژی ئێران فەراهەم بکات وتی: کۆمەلگەی جیهانی نابێ  بە چالاکییەکانی ناڤۆکی ئێران متمانە بدات.

 ئەو ڕادەربرینە لە حالێک دا بەیانکراوە کە "یوکیا ئامانۆ" بەڕێوە بەری  گشتی ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی ،  رۆژی دووشەممە جارێکی تر تەییدی کرد کە ئێران پیبەندی هەموو ئەرکەکانی خۆی بووە بەرامبەر بەرجام.

بەڕێوە بەری ئاژانسی نیو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی  ڕۆژی دووشەممە لە دەستپێکی کۆبوونەوەی وەرزانەی ئەنجوومەنی حوکمدەرانی ئاژانس لە ڤیەننا وتی : ئێران  بە ئەرکەکانیی لە ڕێککەوتننامەی ناڤۆکی لەگەڵ پێنج کۆیەک کە لە ساڵی ٢٠١٥  لە لایەن تاران و سەس وڵاتی ئەمریکا ، فەرەنسا، بەریتانیا، چین ڕوسیا و ئەڵمانیا ئیمزا کراوە پێبەند بووە . ئامانۆ جەختیکرد ئەو مەرجانەی ئێران ئەوانی قەبوول کردووە ، لە حالی جێبەجێبوون دایە . ئەم تەییدەی دووبارەی بەڕێوە بەری ئاژانسی نێو دەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، دوای ئەوە هاتە ئاراوە کە کۆشکی سپی ئیدعای کردووە کە ئێران پێبەندی نەبووە و لە هەوڵ دایە بۆ زۆرتر کردنەوەی گوشارەکان دژی کۆماری ئیسلامی ئێران .

Sep 12, 2017 12:16 Asia/Tehran
بۆچوونت