• رۆیتەرز: ترەمپ لەهەوڵی ستراتژیەکی هێرشبەرانەتر لەدژ ئێرانە

هەواڵدەریی رۆیتەرز رۆژی سێ شەممە بەگێڕانەوە لە بەرپرسانی ئەمریکی ڕاپۆری دا؛ واشنگتۆن خەریکی تاووتوێی ستراتژیایەکی هێرشبەرانەتر لەدژ کۆماری ئیسلامیی ئێرانە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرەی رێکس تەیلرسۆن ، جێمز ماتیس و هێربرت مەک مەستر، وەزیرانی دەرەوەو بەرەگری و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانیی سەرۆک کۆماری ئەمریکا، گەڵاڵەیەکیان لەدژ ئێران ئامادە کردو رۆژی هەینیی ڕابردووش لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکادا بۆ تاووتوێ و پشت ڕاست کرانەوە، خستیانە بەردەست دۆناڵد ترەمپ.

بەپێی نووسراوەی رۆیتەرز، بەرەنگاربوونەوەی بەرنامەی مووشەکیی ئێران و هەروەها دانی دەسەڵاتی زیاتر بەسەرکردەکانی پاپۆڕە ئەمریکییەکان لە رووبەڕووبوونەوەی شیمانەیی لەگەڵ کەشتییە ئێرانییەکان لە کەنداوی فارس لە بڕگەکانی ئەو گەڵاڵەیەیە.

ئەگەر ئەو گەڵاڵەیە رەزامەندیی لە سەر بێت و پەسەند بکرێت ، هەتا کۆتایی ئەم مانگەی زایینی(سیپتەمبەر) لەژێر ناوی ستراتژیای نوێی ئەمریکا لە بەرەنگاربوونەوەی ئێران، ڕادەگەیێندرێ.

ئەمریکییەکان ئیدیعا دەکەن، تاقیکارییە مووشەکییەکانی ئێران بەپێچەوانەی بڕیارنامەی٢٢٣١ی ئەنجومەنی ئاسایشتە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە نەبیلە مسرالی وتەبێژی بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەیی یەکێتی ئوروپا لەم دواییەدا رایگەیاند، تاقیکاریی مووشەکیی ئێران ، پێشێلکەری ڕێککەوتنی ناڤۆکی(هەنگاوی هاوبەش) نییە.

Sep 13, 2017 11:47 Asia/Tehran
بۆچوونت