• ڕاوێژکاریی یەکێتیی ئوروپا لەگەڵ کۆنگرەی ئەمریکا لەبارەی پاراستنی ڕێککەوتنی ناڤۆکی(بەرجام)

باڵوێزی یەکێتیی ئوروپا لە واشنگتۆن وتی؛ وڵاتانی ئوروپایی بە کۆنگرەی ئەمریکایان ڕاگەیاندووە کە بەرجام، ڕێککەوتنێکی شیاوەو دەبێ بپارێزرێ.

دەیڤید ئۆسالیوان، باڵوێزی یەکێتیی ئوروپا لە واشنگتۆن لەدیمانە لەگەڵ ماڵپەڕی بلومبرگ وتی؛ ناوبراو و هاوکارە بەریتانی، فەڕەنسی و ئاڵمانییەکانی لەگەڵ کۆنگرەی ئەمریکا ڕاوێژیان کردووە هەتا ئەوان ئاگادار بکەنەوە لە هەڵوێستی بروکسل و ئەو هەڵوێستەش ئەوەیە کە ڕێککەوتنی ناڤۆکی، ڕێککەوتنێکی سەرکەوتوو بووەو پێویستە بپارێزرێ.

باڵوێزی یەکێتیی ئوروپا لە واشنگتۆن وتی: لەبارودۆخی ئێستادا شک و دڕدۆنگی واشنگتۆن، ئەوروپییەکان دەخوازن جەخت لەوە بکەنەوە کە بەرجام، ڕێککەوتنێکی شیاوەو دەبێ بپارێزرێ.

ڕێککەوتنی ناڤۆکیی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆیەک، ناسراو بە بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش(بەرجام)، لەنێوان ئێران وفەڕانسە، بەریتانیا، ئەمریکا، ڕووسیا، چین و ئاڵمان، مۆرکراوە.

دۆناڵد ترەمپ لەکاتی هاتنەسەردەوری وەک سەرۆک کۆماری ئەمریکا، بەرجامی بە"ڕێککەوتنێکی کارەساتبار"ناوبردووەو هەوڵیەتی تێکی بدات، بەڵام یەکێتیی ئوروپا جەخت لەوە دەکا کە ئەو ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییە، گەیشتووەتە ئامانجەکانی و ئەمریکا نابێ، لاوازی بکا یان هەڵیوەشێنێ.

حکومەتی ئەمریکا بەنیازە رۆژی هەینی بەخۆبواردن لە دەرکردنی تەئیدییەی وەرزیی پێبەندبوونی ئێران بە بەرجام، دۆسییەی ئەو ڕێککەوتنە بنێرێتە کۆنگرە هەتا یاسادانەرانی ئەمریکی لەبارەی مانەوەی واشنگتۆن لەودا، بڕیار بدەن.

 

Oct 13, 2017 16:26 Asia/Tehran
بۆچوونت