• چواردە کوژراو  لە دەسڕێژ و تەقە دە ئیالەتە جۆراوجۆرەکانی  ئەمریکا دا

لە تازەترین تەقە لێکردنەکان لە ئیالەتە جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا 14 کەس کوژران .

بە گوێرەی ڕاپۆڕتی هەواڵدەریی ڕادیو تەلەفیزیونی  ئێران ، ناوەندی تۆمار کردنی  توند و تیژیە چەکدارانەکان  لە ئەمریکا   ڕایگەیاند  لە 49 تەقە لیکردن ڕاپۆڕت دراوە  لە  بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا  لە ئیالەتە  جۆراوجۆرەکانی ئەمریکا  لانیکەم  14 کەس کوژران و 42 کەسیش بریندار بوونە .   بە پێی  ئەو ڕاپۆڕتە   ئەو تێکهەڵچوونانە  لە ئیالەتەکانی   لوئیزیانا   نیویورک  میسوری و کارولینای  باکووری ڕووی داوە . ناوەندی تۆمار کرانی  توند و تیژیەکانی چەکدارانە  لە ئەمریکا  وتیشی  103 تەقە لێکردن لە 48 کاتژمێری ڕابردوودا لە ناوچەکانی ئەمریکا 41 کوژراو و 63 برینداری لێکەوتەوە . سەرەڕای   داخوازی تاقمەکانی  لاگری مافی شاروومەندایەتی   لە ئەمریکا   بە هۆی   دەسەڵاتی   لابی چەک ، تا ئێستا   هیچ یەک لە   دەوڵەتەکانی   ئەمریکا  سەبارەت بە  بەرتەسکی  فرۆشی چەک لەو وڵاتە   یاسایەکیان  دانەناوە .  دوناڵد تڕەمپ سەرۆک کۆماری  ئەمریکا لە لاگرانی سەرەکی  چەکدارانی ئەمریکاییە . تڕەمپ ماوەیەک لەمەبەر   متمانەی  بە خاوەن چەکەکانی  ئەمریکا دا کە  ئەوان لاگرێکی  ڕاستەقینەیان لە کۆشکی سپی هەیە .

Nov 12, 2017 16:16 Asia/Tehran
بۆچوونت