•  ئامادەیی تڕەمپ  بۆ نێو بژیوانی لە نێوان بانگەشەکارنی خاوەنداریەتی  دەریای   باشووریی چین

سەرۆک کۆماری ئەمریکا وێڕای نەیاریەتی لە گەڵ دەوڵەتی پێکەن لەمەڕ خاوەنداریەتی دەریای باشووریی چین ئامادەیی خۆی بۆ نێوبژیوانی لە نێوان بانگەشەکارانی ئەو دەریایە ڕاگەیاند .

 بە گوێرەی ڕاپۆڕتی   بنکەی  پەیامنێرانی   جەوان ،  بە گێڕانەوە  لە هەواڵدەریی   ڕویترز ، دوناڵد  تڕەمپ ، سەرۆک  کۆماری ئەمریکا  یەکشەمە لە   پرێس کونفڕانسێکدا  لە گەڵ  سەرۆک  کۆماری  ڤیەتنام  ئامادەیی  خۆی  بۆ نێوبژیوانی  لە نێوان  بانگەشەکارانی دەریای  باشووری  چین  ڕاگەیاند . دوناڵد تڕەمپ   وێرای    دژایەتی   لە گەڵ دەوڵەتی  پێکەن  لەمەڕ  خاوەنداریەتی  بە سەر   دەریای  باشووری  چین  و سازکرانی    دوورگەی  دەستکرد  لەو دا   وتی :  ئەگەر    سەبارەت بە  نێوبژیوانی   دەتوانم  یارمەتی  بدەم   من ئاگادار بکەنەوە .  تران دای کوئانگ   سەرۆک  کۆماری  ڤیەتنامیش  ڕایگەیاند   چارەسەری   ناکۆکیەکان  سەبارەت بە  خاوەنداریەتی  دەریای  باشووریی چین  تەنیا لە ڕێگای   وتووێژەکانی  ئاشتیخوازنەوە و بە پێی  یاسای  نێونەتەوەییەوە مومکینە .   ڤیەتنام   لەو وڵاتانەیە  کە بانگەشەی خاوەنداریەتی  بڕێک لە دوورگەکانی  دەریای   باشووری چینی هەیە   . سەەرتاکانی  مانگی  ژوئییە  چین  بە بەکار هێنانی گۆشار بەسەر   پیەتنام  خوازیاری  ڕاگیرانی  پڕۆژەکانی  هەڵێنچاندنی  نەوتی  ئەو وڵاتە بوو .

Nov 12, 2017 18:39 Asia/Tehran
بۆچوونت