• هاوخەمی دەربڕینی  هۆڵندا لەگەڵ لێ قەوماوانی بوومەلەرزە ئێرانی و ئێراقی

وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەند شەوی دووشەممە لە پەیامێکی تویتەری دا ، هاوخەمی دەربڕی لەگەڵ لێ قەوماوانی بوومەلەرزەی ئێرانی و ئێراقی .

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش  شەوی   سێ شەممە لە بەیاننامەیەک دا  لەگەڵ  بنەماڵەی  کوژراوان  و برینداران ولێقەوماوانی  بوومەلەرزەکەی ئێران و ئێراق   هاوخەمی دەربڕی .

پێشتریش  فێدێریکا موگرینی بەرپرسی  سیاسەتی دەرەوەیی  یەكێتیی ئەورووپا   وێڕای ڕاگەیاندنی هاوخەمی خۆی لەگەڵ بنەماڵەی کوژراوانی بوومەلەرزەکەی ئێران و ئێراق، ئامادەیی ئەم دامەزراوەیەی  بۆ بەشداری کردن لە  ئۆپراسیۆنی فریاگوزاری  ڕاگەیاند  .

ئانتۆنیۆ گۆتێرێش  سکرتێری  گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکانیش  وێڕای هاوخەمی دەربڕین لەگەڵ بوومەلەرزە لێدراوانی ئێران و ئێراق  لەسەر ئامادەیی ئەم ڕێکخکراوەیە  بۆ دانی یارمەتی  بۆ لێقەوماوان  پێداگری کردووە.

بوومەلەرزەیەک بە گەورەیی  حەوت وسێ دەهەم لە ناخی زەوینی  شەوی دووشەممە  ناوچە جۆربەجورەکانی  ڕۆژاوای ئێران و هەروەها ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی  ئێراقی  هەژاندەوە .

تائێستا زۆرتر لە 193 دوالەرزە لە پارێزگەی کرماشانی ئێران  تۆمار کراوە  .

 

Nov 14, 2017 07:50 Asia/Tehran
بۆچوونت