• ڕێککەوتنی سەرۆکانی کۆریای باشوور و ڕوسیا بۆ چەکداماڵینی ناڤۆکی

سەرۆکی کۆریای باشوور وسەرۆک وەزیرانی ڕوسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسێ ئان ، لەسەر هاوکارییەکانی دوو لایەنە بۆ چەکداماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکوور بەشێوەی ئاشتیانە ڕێککەوتن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆی هەواڵدەریی یونهاپ، مون جائە  ئین  سەرۆکی  کۆریای باشوور لە چاوپێکەوتن لەگەڵ  دیمیتری مێدڤێدێڤ    سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا سەبارەت بە چەکداماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکوور ، وتووێژیان کرد  .

مون و مێدڤێدێڤ   لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئاسێ ئان  لە مانیل دیداریان کرد و سەبارەت بە هاوکارییەکانی ئابووری و پرسی کۆریای باکوور، وتووێژیان کرد  .

سەرۆکی کۆریای باکوور پێداگری کرد  : وڵاتەکەی خوازیاری دامەزرانی سەقام  لە شێوە دوورگەی  کۆریایە  و هیچکات بەرنامەی مووشەکی و ئەتۆمی کۆریای باکوور  قەبووڵ ناکات  .

سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا وێڕای داکۆکی کردن لە هەڵوێستی کۆریای باشوور وتی : سەقامی شێوەدوورگەی  کۆریا پێوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ  ئاسایشی ڕوسیاوە هەیە  .

دوولایەن سەبارەت بە ڕێگەچارەی ئاشتیانە بۆ چەکداماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکووریش  وتووێژیان کرد.

Nov 15, 2017 09:56 Asia/Tehran
بۆچوونت