• داوای هاوکاریی سوپای ئێران لە سوپاکانی چین وژاپۆن بۆ ڕزگارکردنی گیانی مەلەوانانی ئێرانی

وتەبێژی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند، داوای هاوکاری کراوە لە سوپای وڵاتانی چین و ژاپۆن بۆ ڕزگارکردنی گیانی مەلەوانانی نەوت کێشی ئێرانی ئاگرگرتوو لە دەریای چیندا.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی مێهر، سەرتیپی دووهەم شاهین تەقی خانی وتەبێژی سوپای کۆماری ئیسلامیی ئێران وتی: سەرۆکی ئیدارەی پەیوەندییە دەرەکییەکانی سوپا دوێنێ هەینی لەدیدار لەگەڵ وابەستە سەربازییەکانی دوو وڵاتی چین و ژاپۆن لەتاران بەڕاگەیاندنی نیگەرانی و سترێسی خێزانی مەلەوانانی ئێرانیی نەوتکێشەکە، داوای بەرپرسانی سوپا، کاربەدەستان و خەڵکی ئێران و هاوبەشیی بەرپرسانەی سوپای دوو وڵات بۆ رزگاریی گیانی مەلەوانانی ئێرانی بەوان ڕاگەیاند.

سەرتیپ تەقی خانی وتی: راوێژکارە سەربازییەکانی سوپاکانی چین و ژاپۆنیش ڕایانگەیاند، لەزووترین کاتدا ، ئەو داواکارییە بەئاگاداری فەرماندەران وبەرپرسانی وڵاتەکانیان ڕادەگەیێنن.

بەقسەی سەرتیپ تەقی خانی، تیمی هەڵمەتی تایبەتی هێزی دەریایی سوپا بریتی لە؛ تەکاوەرانی کڵاوکەسی لێهاتووی ئەو هێزە بەئامانجی ئەنجامدانی هەڵمەتی فریاکەوتن و ڕزگارکردنی گیانی مەلەوانانی نەوتکێشی ئێرانی سووتاو لەدەریای چین، رۆژی پێنج شەممە لە بەندەری شانگهای چین جێگیرکراوەو چاوەڕوانی سپاردنی ئیمکاناتی گەشتی ئاسمانی لەلایەن سوپای چین بۆ ئەنجامدانی ئۆپراسیۆنی فریاکەوتن و ڕزگارییە.

شەشی ژانڤییەی٢٠١٨ کەشتییەکی بارهەڵگری چینی-هۆنگ کۆنگی لە کەنارە ڕۆژهەڵاتییەکانی چین خۆی لە نەوتکێشێکی ئێرانی دا. ئەو ڕووداوە، تەقینەوەو ئاگرکەوتنەوە لە نەوتکێشی ئێرانی لێکەوتەوە. سی کرێکاری ئەو کەشتییە، ئێرانی و دووانیان بەنگلادشین.

Jan 13, 2018 13:13 Asia/Tehran
بۆچوونت