• پەلاماری تاقمی لقێکی جیاوە بوو  لەداعش دە وڵاتی نیجر

تاقمی جیاوە بوو لە تێرۆریستەکانی داعش بەرپرسایەتی بریک لە پەلامارەکان لەنیجریان گرتە ئەستۆ.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتیدپرێس ، تاقمی سەربە " ئەبو ئەلوەلید ئەلسەحراوی " تاقمێک جیاوە بوو لە ترۆریستەکانی داعش لە ئەفریقا ، بەرپرسایەتی پەلاماری ڕٶژی پێنج شەممە بۆ سەر کاروانی سەربازی فەرانسی وبڕیک لە پەلامارەکانی ترلە نیجر بە تایبەت ناوچە سنووریەکانی ئەم وڵاتە لەگەڵ مالیی وبورکینافاسوی گرتە ئەستۆ. بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، تاقمی ئەلسەحراوی چوارەمی ئۆکتۆبەری ڕابردوویش لە پەلاماریکدا لە سەدوبیست کیلومیتری باکووری نیامی ، پێتەختی نیجر چوارسەربازی ئەمریکایی وچوارسەربازی نیجریایی کوشتووە. کۆمسیۆنی ئاشتی وئەمنیەتی یەکیەتی ئافریقا ماوەیەک لەمەوپیش لەبارەی گەڕانەوەی ئەگەریی ئەندامانی ئافریقایی داعش بۆئەم بەژە وشداری دابوو. ئەم کۆمسیۆنە پیداگری کرد، گەڕانەوەی داعشیەکانی ئافریقایی لە عێراق وسووریا بۆ ئەمنیەت وپاوەجیی بەژی ئافریقا هەڕەشەیەکی جیدی دێتە ئەژمار وبەرەنگاربوونەوە لەگەڵ ئەم دیاردەیە ، هەلسو کەوتی تایبەت وهاوکاری نێزیکی ولاتانی ئافریقایی دەخوازیت.

Jan 13, 2018 19:34 Asia/Tehran
بۆچوونت