• موگرینی: ڕێککەوتنی ئەتۆمی بۆ ئاسایشی ئەورووپا و جیهان تەواو پێویستە

ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە وێبلاگەکەیدا ڕایگەیاندووە کە بۆ پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەندامی پێنج کۆ یەک دانوستانێکی چڕ و پڕی لەگەڵ وەزیرانی دەروەی ئێران، فەرانسا، بەریتانیا و ئەڵمان هەبووە .

بە پێی ڕاپۆرتی مێهر؛ "فدریکا موگرینی" ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا ڕۆژی شەممە لە وێبلاگەکەیدا باسی ئەوەی کردووە کە دانوستانێکی چڕ و پڕی لەگەل وەزیرانی دەرەوەی ئێران و سێ وڵاتی ئەورووپایی واژۆکەری ڕێککەوتنی ئەتۆمی لە پێناو پاراستنی ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ئێران بەڕێوە بردووە.

موگرینی لەم بارەوە نووسی: ڕۆژی پێنجشەممە لە بروکسێڵ، من سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەیەکەم لە ئەستۆ بوو بە بەشداری "جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران و وەزیرانی دەرەوەی وڵاتی ئەورووپایی واژۆکەریی ڕێککەوتنی ئەتۆمی (ژان لۆدریان لە فەرانسا، بوریس جانسۆن لە بەریتانیا و زیگمار گابرییەل لە ئەڵمان).

ناوبرو لە درێژەدا نووسی؛  ئەم ڕێککەوتنە (بەرنامەی تۆکمەی هەنگاوی هاوبەش) کارتێکەر بووە، ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی تا ئێستا ٩ جار ئەم مەسەلەی پشت ڕاست کردۆتەوە و ئەو ڕێککەوتنە بۆ ئاسایشی ئەورووپا و جیهان گەلێک پێویستە.

ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنجشەممە لە بروکسێل، ئەو کۆبوونەوەیەی بە دەرفەتێکی باش زانی بۆ باس و وتووێژ سەبارەت بە هەندێ پرس لەوان ناڕەزایەتی دەربڕینەکان لە ئێران، کێشە و ئاڵۆزیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین و بەرنامەی مووشەکیی ئێران.

Jan 14, 2018 09:47 Asia/Tehran
بۆچوونت