• گەشەی کەموێنەی بوودجەی سەربازی ئەمریکا

کۆنگرە ودەوڵەتی ئەمریکا لە مەڕ سیاسەتەکانی شەڕخۆازانەی خۆی بودجەی کەم وێنەی ساڵانەی فرەتر لە حەفتسەد ملیارد دوڵاری بۆ وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەمریکا پینتاگون پەسەن کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمرۆ شەممەی ئاسۆشێتێد پرێس ،لەگەڵ  پەسەن کرانی کۆنگرەو تەیید کرانی سەرۆک کۆماری ئەمریکا ، وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەمریکا پینتاگۆن بودجەیەکی بەرانبەر بە یەک تریلیون پۆینت چواردوڵاری لە ئەمساڵ وساڵی داهاتوو لەبەردەست دادەبێت.  ئەم بوودجەیە هەمووی پێکەوە دابین کەری نیازوپیداویستی جیمز ماتیس وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا بۆ زاڵبوون بەسەر کەمبوونی ئامادەیی سەربازانی ئەم وڵاتەیە. وەزیری بەرەڤانی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لێژنەی هێزە چەکدارەکانی هەنجومەنی نوێنەرانی ئەم وڵاتە بە ڕاگەیاندنی ئەمەکه توانایی هێزی چەکدار بەبێ دابین کردنی ماڵیی پاوەجیی وسودی دووهێندەیی سەربازی پاوەجیی نییە، خوازیاری پەرەی بودجەی هێزە چەکدارەکانی ئەم وڵاتە بوو. گەڵاڵەی بوودجەیەک کە ترامپ ڕۆژی هەینی مۆری کرد داگری پەرەی خەرجەکان لە بەشی سەربازی دایە. وەزاڕەتی بەرەڤانی ئەمریکا پینتاگون ئەمساڵ لە چاو ساڵی پێش نەوەدو چوار ملیارد دوڵار بودجەی زۆرتر وەردەگرێت کەئەم ئامارەو ڕێژەیە سەتی پازدە پۆینت پێنج پەرەی سەندووە. بودجەی زێدەی پینتاگون لەماوەی ئەمساڵ وساڵی داهاتوو بڕیارە خەرجی تۆکمە کردنی کەمایەسی  ڕاهێنانی هێزەکان ، دامەزراوەکانی بەرەڤانی موشەکی پێشکەوتەتر ودەسپێکرانی نۆژەن کردنەوەی جبەخانەکانی چەکەمەنی ناڤۆکی بکرێ.

Feb 10, 2018 19:54 Asia/Tehran
بۆچوونت