• کەوتنەخوارەوەی فڕوکەیەکی موسافیرهەڵگری ڕووسیا

فڕۆکەیەکی موسافیرهەڵگری ئانتۆنۆف 148ی ڕووسیا بە 71 سەرنشینەوە دوای هەستان لە فڕگەخی دومودفو لە مۆسکۆ کەوتە خوارەوە.

هەواڵدەریی ئینتەرفەکس  بە گێڕانەوە لە کاربەدەستێکی ئیدارەی کاروباری نائاسایی  ڕووسیا ڕایگەیاند :  فڕۆکەیەکی موسافیر هەڵگری  کۆمپانیای ئاسمانەوانی ساراتۆفی ڕووسیا  ڕۆژی یەکشەممە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆ کەوتە خوارێ کە ڕەنگە هەموو 71سەرنشینەکەی کوژرابێتن.

بەپێی ڕاپۆرتی میدیاکانی ڕووسیا ، ئەم فڕوکە موسافیرهەڵگرە لە چەشنی ئانتۆنۆڤی AN-148 با 65 موسافیر و شەش ستافەکەی، سەرەرتا لە نێو مەداری تاوەری پاسەوانی دەرکەوت و دواجار لە مەزرایەکی نیزیک گوندی ئارگونوو لەباشووری ڕۆژهەڵاتی مۆسکۆ کەوتە خوارەوە.

بەوتەی کاربەدەستانی ئیدارەی کاروباری نائاسایی ڕووسیا، شوێنی کەوتنەخوارەوەی ئەم فڕۆکەیە ناسراوەتەوە بەڵام فریاگوزاران هێشتا نەگەیشتونەتە شوێنەکە  .

سەرپەیڤ

Feb 11, 2018 18:34 Asia/Tehran
بۆچوونت