•  بەڕێوە بەری ناوەندی ئیتلاعاتی نیشتمانی ئەمریکا:  ڕوسیا بە دوای دزە وکنە نواندن و کارتێکەریی لە سەر هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی ئەمریکایە

بەڕێوە بەری ناوەندی نیشتمانی ئەمریکا ، ئیدعای کرد مۆسکۆ بە ڕەویشتی جۆر بە جۆر بە دوای دزە وکنە نواندن و کارتێکەریی لە سەر هەڵبژاردنەکانی نێوان دەورەیی کۆنگرەی ئەمریکایە.

 بە گوێرەی  ڕاپۆرتی ڕۆژی چوار شەممەی هەواڵدەری فارس، " دەن کاتز"  ئیدعای کرد  ڕوسیا لە ڕێگای تەبلیغاتم تۆرەکۆمەڵایەتییەکان، کەسایەتیی ناڕاست و درۆ ودەلەسەکان و ڕاپۆرتی لاڕێکەر هەر وەک ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی ٢٠١٦ ئەمریکا ئەنجامی دا ، بەدوای خۆوەردانە لە هەلبژاردنەکانی میان دەورەیی ساڵی ٢٠١٨ ئەمریکا دا .

 خۆوەردانی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی  ئەمریکا یەکی لەو بابەتانە بوو کە لە درێژە و دوای ململانی هەڵبژاردنەکانی ترەمپ و " هیلاری کلینتۆن" غەنیمی دێمۆکراتی ئەو ، هەروا هوریای زۆری بە دواوە بوو .

 ڕوسیا بە جاران لە لایەن ناوەندەکانی هەواڵگری و ئاسایشی و هەروەها پارتی دیمۆکراتی ئەمریکا بە خۆوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی  ٢٠١٦ ئەو وڵاتە لەمەر پشتگریی لە "دۆنالد ترەمپ" تاوانبار کراوە .

 مۆسکۆ بە جاران هەرچەشنە خۆوەردان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆمارەتی  ئەمریکای ڕەتکردۆتەوە .

سەرپەیڤ

Feb 14, 2018 14:01 Asia/Tehran
بۆچوونت