• سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور وازی لە پۆستەکەی هێنا

"جاکوب زوما" Jacob Zuma سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور وازی لە پۆستەکەی خۆی هێنا.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئەلمەیادین؛ "زوما" سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور کە پێشتر تۆمەتی گەندەڵی دراوی خرابوویە پاڵ، لە ئاکامدا بە هۆی ئەوەی وەبن گوشاری زیاتر پارتەکەی خۆی (پارتی کۆنگرێسی نیشتمانیی ئەفریقا) کەوت، شەوی ڕابردوو واز هێنانی لە پۆستی سەرۆک کۆمارەتی ڕاگەیاند.

ئەم پارتە پێشتر بە دانی دەرفەتێکی ٤٨ کاژێری خوازیاری ئەوە ببوو کە دەنگێ بێ متمانەیی بە زوما بدرێ و دوابەدوای ئەوەش زوما لە لێدوانێکدا بە ئاماژە بەوەی کە نایهەوێ لەبەر ئەو خوێن و خوێنڕێژی وەڕێ کەوێ و کۆنگرێسی نیشتمانی ئەفریقا پارچە پارچە ببێ، وتی: من واز لە پۆستی سەرۆک کۆماری دێنم.

جاکوب زومای تەمەن ٧٥ ساڵ کە زیاتر لە ٨ ساڵ سەرۆک کۆماری ئەفریقای باشوور بووە دوو مانگ لەمەوبەر دوابەدوای هەوڵی چەن مانگەی پارتی کۆنگرێسی نیشتمانیی ئەفریقا لە پۆستی سەرۆکایەتی پارتەکەیشی وەلانرا.

Feb 15, 2018 12:30 Asia/Tehran
بۆچوونت