•  ڕەخنە گرتن لەحاند تووندو تیژی چەکدارانە لە ئەمریکا بە دانانی حەوت هەزار پێلاو  لەبەرامبەر کۆنگرێسی ئەمریکا

ژومارەیەک لە خەڵکی ئەمریکا دوێنێ سێ شەم بە دانانی حەوت هەزار پێلاو لەبەرامبەر باڵاخانەی کۆنگرێسی وڵاتەکەیان ڕەخنەی خۆیان دژبە تووندو تیژی چەکدارانە لە ئەمریکا راگەیاند.

 بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕادیۆ وتەلەڤزیۆنی ئێران، لەم ڕووداوە کە "بینای بیرەوەری منداڵانی ئێمە" ناوی بوو، هەزاران جووت پێلاو بە یادی نزیک حەوت هەزار منداڵ و تازە لاویک کە بە هۆی تووند وتیژی بە چەک لە ئەمریکا دا کوژراون، لە بەردەم باڵاخانەی کۆنگرە لە واشنگتۆن دی سی داندراون.

 ئەم رووداوە لە میدیا جیهانییەکان دا ڕەنگدانەوەی بەربڵاوی بووە.

 بە پێی ڕاگەیاندنی هەڵسوورێنەرانی ئەم ڕەنە گرتنە هێماییە، بە یادی هەر کام لە حەوت هەزار مندال و تازە لاوی کوژراوی دوای  ڕووداوگەلێکی وەک  کارەساتی فێرگەی "سەندی هوک" لە ساڵی ٢٠١٢  بە هۆی تووند وتیژی گیانی خۆیان لە دەست داوە ، جووتێک پێلاو لەبەردەم باڵاخانەی کۆنگرە بە نیشانەی  ناڕەزایەتی دەربڕین لە حاند تووند وتیژیی چەکدارانە لە ئەمریکا داندراوە.

 ئەم کردەوەیە بەشێکە لە هەوڵی بەربڵاو لە سەرانسەری  ئەمریکا بۆ خستنە ژێر گوشاری ئەندامانی کنگرە لە ڕەوتی پەسەند کردنیی یاسای تووندتر بۆ کۆنتڕۆڵی چەک لەم وڵاتە دا . تەقەکردن لە فێرگەی "سەندی هوک" (چاردەی دیسەمبەری ٢٠١٢) لە "نیو تاون" لە ویلایەتی "کێنتیکێت" بیست وشەش کوژراوی لێکەوتەوە. بیست کەس لە قووربانیان، منداڵانی چووک بوون. لەوە بەدواوە ،هەزاران کەسی تریش دوا بە دوای تەقەکردن لە فێرگەکانی ئەمریکا گیانی خۆیان لە دەستداوە.

هەروەها کوشتاری ١٤ فیڤرییەی ٢٠١٨ لە فێرگەی پۆلی ناوەندی لە فلۆریدا کە مردنی ١٧ قووتابی لێکەوتەوە، شاڵاوێکی نوێی ڕەخنە گرتنە بەربڵاوەکانی لە ئاست ئەمریکا دژی یاسای چەک خستۆتە ڕی .

 

Mar 14, 2018 09:08 Asia/Tehran
بۆچوونت