• هەڵبژاردنەوەی مێرکێل بۆ پۆستی  شالیاریەتی ئاڵمانیا

بە پێی دەنگی پەرلەمانی ئاڵمانیا، بە پێی دەنگی پەرلەمانی ئاڵمانیا، سەدری ئەعزەمی ئەم وڵاتە دیسان بۆ ئەم پۆستە هەڵبژێردرایەوە .

 بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی ڕادیۆتەلەفزیۆن،  ئەنگێلا مێرکل ،  ئەمڕۆ چوارشەممە  بە پێی 364  دەنگی ئەرێی پەرلەمان  بۆ چوارەمین جار بوو بە سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا  . 

پەرلەمانی ئاڵمانیا، ئەمڕۆ بەمەبەستی هەڵبژێردرانی ئەنگێلا مێرکل  سەدری ئەعزەمی  ئەم وڵاتە  وەک  چوارەمین  سەدری ئەعزەمی  ئەم وڵاتە  کۆبوونەوەی پێک هێنا .

هەڵبژێردرانی  سەدری ئەعزەمی  ئاڵمانیا،  تەنیا لەسەر  بەربژارێک ئەنجام بوو  . 

بەسەرنجدان بەنیزامی حیزبایەتی و پەرلەمانی ئاڵمانیا،  پارتەکانی بەرلەمە لەسەر دیاریکردنی  سەدری ئەعزەم پێکەوە  ڕێککەوتون و دەنگی نەرێی زۆرتر هی  پارتە نەیارەکان دەبێت کە  زۆرینەی پەرلەمان نین.

هاوپەیمانیی  پارتە پارێزکارەکان پێکهاتوو لە پارتی دیمۆکراتی مەسیحی  و سوسیال مەسیحی و سوسیال دیمۆکرات، وەک چوار ساڵی ڕابردوو ، دەوڵەتی هاوپەیمانیی ئاڵمانیا پێک دێنن.

هەڵبژاردنی پەرلەمانیی ئاڵمانیا بیست و چوارەمی دیسەمبەری ساڵی 2017 ی زایین، بەڕێوە چوو  . 

مێرکل سەرەتا هەوڵی دا  لەگەڵ  پارتی لیبرال و کەسک  کۆبوونەوە  پێک بێنێ  بەڵام سەرنەکەوت.

سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا دواجار لەگەڵ سوسیال دیمۆکراتەکان بۆ پێکهێنانی دەوڵەت ڕێککەوتن.

Mar 14, 2018 15:37 Asia/Tehran
بۆچوونت