• وشداری دانی لاورۆڤ بە ئەمریکا سەبارەت بە ڕێ وشوێنی نابەرپرسانە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ مەولوود چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای لێکدانەوەی پرسی جۆربەجۆر و دوولایەنە وتی : ڕەوتی ڕادەست کردنی ئێس چوارسەد بە تورکیا خێراتر دەکەین .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا، سێرگێئی لاورۆڤ  وەزیری دەرەوەی ڕوسیا و مەولوود چاووش ئوغلو  وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ یەکتر دیدار و وتووێژیان کرد  . 

لاورۆڤ وتی  : یەکێک لە تەوەرەکانی وتووێژ  هێزی ناڤۆکیی ئاک کۆیۆ بوو کە هەوڵدان بۆ هاوکاری کردن لە  چێکردنی ئەم هێزگە ناڤۆکییە  درێژەی  هەیە  . دوو وڵلات هاوکاری باشیان لە بواری  ئابووری دا هەیە  . 

وەزیری دەرەوەی  ڕووسیا لە درێژە دا وتیشی : هەروەها پرس و گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناڤین، قەفقاز ، ئۆکراین و ئاسیای ناوەڕاست، باس و ڕاوێژی لەسەر کرا.

 هەروەها لەم دیدارەدا ڕەوتی  جێبەجێ کردنی  بەڵێنەکانی وتووێژەکانی ئاستانە باس وڕاوێژی لەسەر کرا و دوو لایەن  لەسەر  ئەمەی وتووێژەکان باش و ئەرێنی و کاریگەر بووە ، هاوبیروڕا بوون  . 

لاورۆڤ لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا بە ڕاگەیاندنی  ئەمەی  لە نیازی ئەمریکا سەبارەت بە دامەزراندنی  بنکە لە سوریا  ئاگادارە وتی  : ئەمریکا بۆ پارچەپارچە کردنی  سوریا  دەست دەداتە ڕێگەی جۆربەجۆر و بۆ زاڵ بوون بەسە ئەم  وڵاتە هەر کارێک دەکات  . 

ناوبراو پێداگری کرد  سەبارەت بە کەڵک وەرگرتن لە چەکی شیمیایی لە غووتەی ڕۆژهەڵاتیش  هەوڵی تێکدەرانە لە ئارادایە  . 

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتیشی: روسیا  وشداری داوەتە ڕێ وشوێنی نابەرپرسانە لە سوریا  .

 لاورۆڤ وتی : هەمووجارێ ئەمریکا  بۆ ڕاکێشانی سەرنجی  جیهانی بەرەو پرسی خەڵکی سیڤیل و کوژرانی سیڤیلە بێ تاوانەکان هەوڵ دەدات و لەم بیانووە  بۆ سەپاندنی دسەڵاتی هاوپەیمانی ئەمریکا کەڵک وەردەگرێ   لەحاڵێکدا کە ئێمە  لە هەموو کەناڵەکان دا وشداریمان بە ئەمریکا  داوە  . 

مەولوود چاووش ئوغلو  وەزیری دەرەوەی تورکیاش لەم دیدارەدا وتی:  لەم چاوپێکەوتنە لەسەر پەرەی هاوکارییەکان لە پرسەکانی ناوچەیی و هەوڵدان بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارە  پێداگریمان کرد  . 

چاووش ئوغلو  بە ڕاگەیاندنی ئەمەی شایەتی گۆڕانکاری ئەرێنی لەنێو خاکی سوریا داین ، وتیشی : تورکیا، ڕوسیا و ئێران لە سەروەری  نیشتمانی و خاکی سوریا بە تەواوی داکۆکی دەکەن  . 

ناوبراو پێداگری کرد  :   پێکهاتەیەکی وەک نوسرە لە سوریا دایە کە دەبێ لەگەڵ ڕوسیا  لە سوریادا بەدژی ئەوان شەڕ بکەین .

Mar 14, 2018 18:04 Asia/Tehran
بۆچوونت