• وشداری دان لەسەر دووپات بوونەوەی ڕەگەزکوژی بەدژی موسوڵمانان لە میانمار

ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری پێشگیری کردن لە ڕەگەزکوژی وشداری دا، دەوڵەتی میانمار بەنیازی ڕەگەزکوژییەکی دی لە موسوڵمانانی روهنیگیایی لە ئەیالەتی راخین دایە .

بەپێی ڕاپۆرتی  کەناڵی تەلەفزیۆنیی سکای نیوز، ئاداما  دینگ  ڕاوێژکاری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری پێشگیری کردن لە ڕەگەزکوژی وتی :  هەموو زانیارییەکان نیشان دەدەن دەوڵەتی میانمار  بەدوای ئەوەدایە  هەتا ئەیالەتی راخین  لە هەبوونی موسوڵمانانی روهینگیایی  پاکتاو بکات  . 

دینگ  وتیشی:   ئەگەر  راست بوونی ئەم زانیاریانە بسەلمێندرێت ، هەوڵی  دەوڵەتی میانمار تاوانکار و ڕەگەزکوژیەکی دیکەیە.

دینگ کە  ئەم بەینە  سەردانی  ئوردوگای ئاوارەکانی روهینگیا لە بەنگلادشی کرد  بوو  وتی : ئەوەی کە بیستوومە و بە چاوی خۆم بینیومە ، گرفتی کەسانێکە کە لە پێکهاتنیان  دەوڵەتی میانمار و کۆمەڵگە نێونەتەوەییەکان  دەستیان هەبوووە.

توندوتیژی بە دژی موسوڵمانانی روهینگیا لە میانمار کۆتایی مانگی ئووتی ساڵی 2017 دەست پێکراوە.

سەرپەیڤ

Mar 14, 2018 20:16 Asia/Tehran
بۆچوونت