• وریاییدانی کۆریای باکوور بە ئەمریکا سەبارەت بە هەڵوەشانی چاوپێکەوتنی رێبەری ئەو وڵاتە لەگەڵ تڕەمپ

کۆریای باکوور لەکاردانەوە بە بەڕێوەچوونی مەشقی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکاو کۆریای باشوور ، باسی ئەگەری هەڵوەشانی چاوپێکەوتنی رێبەری وڵاتەکەی دەکات لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی هەنگاوە دنەدەرەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا .

هەواڵدەریی رۆیتێرز بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی کۆریای باکوور رایگەیاند ، پیۆنگ یانگ هەڕەشەی کردووە لە کاردانەوە بە بەڕێوەچوونی مەشقی سەربازیی هاوبەشی کۆریای باشوور و ئەمریکا ، دیداری پلان بۆکراوی کیم جونگ ئوون رێبەری ئەم وڵاتە لە گەڵ  دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەڵدەوەشێنی .

بە گوێرەی ئەم راپۆرە ، هەواڵدەریی فەرمیی کۆریای باکوور رایگەیاندووە ئەم وڵاتە مەشقی سەربازیی هاوبەشی کۆریا باشوور و ئەمریکا سەرباری پێوەندیی دوو کۆریا ، بە هەنگاوێکی دنەدەرانە دەزانێ بۆسەر ئاشتی و سەقامی نیمچە دورگەی کۆریا .

ئەم سەرچاوەیە رایگەیاند پیۆینگ یانگ بە لەبەرچاوگرتنی مەشقە سەربازیە هاوبەشەکانی ئەمریکا و کۆریای باشوور ، وتووێژی ئاستی باڵا لە گەڵ کۆریای باشوور کە بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە پلانی بۆکرابوو ، هەڵدەوەشێنێ 

حەوتەی رابردوو بە دوای بڵاوبوونەوەی راپۆرتەکان لە بارەی بەڕێوەچوونی مەشقی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکا و کۆریای باشوور  لە ناوچەکەدا ، پیونگ یانگ سەبارت بە داهاتووی دانوستانەکانی رێبەری ئەم وڵاتە لە گەڵ ئەمریکا وشداری دابوو .

ئادار 16, 2018 11:45 Asia/Tehran
بۆچوونت