• هەڕەشەی کۆریای باکوور لەدژی ئەمریکا

جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور رایگەیاند : پیۆنگ یانگ لەکاتی لە ژێرگوشارکەوتن لەلایەن ئەمریکاوە بۆ وەلانانی"یەک لایەنەی" بەرنامەی ناڤۆکیی خۆی،چاوپێکەوتنی سەرۆکانی دوو وڵات هەڵدەوەشێنێتەوە .

بە پێی راپۆرتی رۆژی چوارشەممەی هەواڵدەریی کۆریای باکوور ، کیم کوان جێگری وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە گوتی ، ئەو دانوستانەی کە ئەمریکیەکان بیانهەوێ تیایدا بە شێوەی یەک لایەنە پیۆنگ یانگ ناچار کەن بە وەلانانی جبەخانەی ناڤۆکیی ،بۆ کۆریای باکوور سەرنج راکێش نیە .

جێگری وەزیری دەرەوەی کۆریای باکوور لە واشنگتۆنی ویست لە گەڵ پیۆنگ یانگ راستگۆیانە وتووێژ بکات تا " وڵامی گونجاو " یش وەرگرێ .

کۆریای باکوور هەروەها بۆ ناڕەزایەتی بە دەسپێکی مەشقی سەربازیی هاوبەشی ئەمریکا و کۆریای باکوور دانوستانی شاندی باڵای سیاسی لە گەڵ کۆریای باکووری کە بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە لە ئاستی وەزیراندا بەڕێوەچێ هەڵوەشاند .

هەروەها هەواڵدەریی رۆیتێرز بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی فەرمیی کۆریای باکوور رایگەیاند ، پیۆنگ یانگ هەڕەشەی کردووە لە کاردانەوە بە بەڕێوەچوونی مەشقی سەربازیی هاوبەشی کۆریای باشوور و ئەمریکا ، دیداری پلان بۆکراوی کیم جونگ ئوون رێبەری ئەم وڵاتە لە گەڵ  دۆناڵد تڕەمپی سەرۆکی ئەمریکا هەڵدەوەشێنی .

ئادار 16, 2018 11:48 Asia/Tehran
بۆچوونت