• مێرکل: شەڕی سووریا بەبێ ڕووسیاو ئێران و تورکیا چارەسەر ناکرێت

خاوەن شکۆکەی ئاڵمانیا پێداگری کرد کە : شەڕی سووریا بەبێ ئامادەبوونی ڕووسیاو تورکیاو ئێران و دەسەڵاتدارانی دیکەی ناوچە چارەسەر ناکرێت .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا ، ئەنگلا مێرکل  سەدری ئەعزەمی ئاڵمانیا ڕۆژی چوارشەممە لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە  سەبارەت بە قەیرانی ئێستا لە سوریا وتی : تێکهەڵچوونەکان لە سوریا بەربڵاوتر بووە و ناکرێت بێ بەشداری ڕووسیا، تورکیا و ئێران ، ئەورووپاو   دەسەڵاتدارانی دیکەی ناوچەیی، چارەسەر بکرێت  . 

مێرکل لە درێژەدا وتی  : شەڕی ناوخۆیی  سووریا و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  بووەتە کێشەیەکی گەورەی  ناوچەیی  کە تەنیا دەکرێت بە بەشداری دەسەڵاتدارانی  ناوچە لەوان، ڕووسیا، تورکیا، ئێران، عەرەبستان ، ئەردەن و لەگەڵ  ئەورووپا، کۆتایی پێ بێت.

ناوبراو لە بەشێکی دیکەی  قسەکانی دا بە ئاماژەدان بە کشانەوەی  ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی لەگەڵ ئێران وتی  :  کشانەوە لە بەرجام هەڵەیە.

ئادار 16, 2018 18:36 Asia/Tehran
بۆچوونت