• ڕەخنەگرتنی بان کی مون لە کشانەوەی ئەمریکا لە بەرجام

سکرتێرێ گشتیی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی : کشانەوە لەبەرجام پەیامی خراپی سەبارەت بە متمانەکردن بە ئەمریکا هەبوو .

بان کی مونی سکرتێری گشتیی پێشووی نەتەوەیەکگرتووەکان لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی هەواڵی سی ئێن  بی سی ،  پێداگری کرد  :  کشانەوەی دەوڵەتی  دوناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە بەرجام  کارتێکەری نەرێنی هەیە لەسەر متمانەکردن بەم وڵاتە  . 

بان کی مون وتی  : ئەمریکا  بەم کارەی  پەیامێکی خراپی  بە کۆریای باکوور دا  . 

سکرێتری گشتیی پێشووی  نەتەوەیەکگرتووەکان  وتیشی :  یەکەم  پرسیار کە ڕەنگە بۆ کیم جونگ  ئون  ڕێبەری کۆریای باکوور  بێتە  دی  ئەمەیە کە ئایا دەکرێ  متمانە بە سەرۆکی ئەمریکا بات؟

دوناڵد ترەمپ  هەشتەمی مانگی مەی  بە دووپات کردنی  تۆمەتە بێ بنەماکانی بەدژی ئێران، کشانەوەی واشینگتۆن لەبەرجام و گەڕانەوەی  بایکۆتی ناڤوکی بەسەر ئێران لە ماوەی  سێ هەتا شەش مانگی داهاتوو ڕاگەیاند.

ئەم کارەی  ترەمپ لە ناوخۆ و دەرەوە  بە توندی ئیدانە کرا.

 

ئادار 16, 2018 18:38 Asia/Tehran
بۆچوونت