• ڕەخنەی توندی سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا لە سیاسەتەکانی ترەمپ

سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا بەڕەخنە گرتن لە سیاسەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا داوای سەربەخۆیی یەکێتیی ئەورووپای کرد .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس،  دۆناڵد  تاسک ڕۆژی چوارشەممە  لە وتاردانێکی بێ وێنە ، دوناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای  بە دۆستی خراپتر لە دوژمن  وەسف کرد و وتی :  بڕیارەکانی بووەتە  هۆی ئەوەی کە ئەورووپا لەم   وەهمەی  کە داوای یارمەتی لە ئەمریکا بکات، خۆی بوێرێ.

سەرۆکی ئەنجومەنی  ئەورووپا لەسەرووبەندی  چاوپێکەوتنی ئەمڕۆ چوارشەممەی سەرۆکانی یەکێتیی ئەورووپا لەشاری سوفیەی پێتەختی  بولگارییا لە تویتەرەکەی دا نووسی : بە پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی ئەم دواییەی دوناڵد ترەمپ  دەکرێت  بەم ئامانجە بگەین  کە بە هەبوونی وەها دۆستانێک ، ئیدی پێویست بە دوژمن ناکات . 

تاسک بەرلەمەش  لە چاوپێکەوتنی  ئانتۆنیۆ گۆتێرێش  سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، لە بڕیاری ئەمریکا بو چوونەدەر لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی  ڕەخنەی گرتووە و وتبووی  جیهان دەبێ سەبارەت بە پاراستنی بەرجام  یەکێتی سیاسی و ورەیەکی زۆرتر پیشان بدەن.

سەرپەیڤ

ئادار 16, 2018 19:33 Asia/Tehran
بۆچوونت