• پاشەکشێ ئەمریکا لەبەرامبەر کوریای باکوور

دەوڵەتی ئەمریکا لە هەڵوێستی خۆی لە هەمبەر کوریای باکوور سەبارەت بە بەڕێوە چوونی مانۆڤری هاوبەش لەگەڵ کوریای باشوور پاشەکشێی کرد .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  ئیرنا  بە دوای  وشداریی  کوریای باکووری  لەمەڕ  ئەگەری  هەڵوەشانەوەی   دیداری   ڕێبەری ئەو  وڵاتە  لە گەڵ سەرۆک کۆماری   ئەمریکا لە مانگی داهاتوو  واشنگتون  ڕایگەیاند بۆمب هاوێژەکانی ناڤۆکی ئەو وڵاتە لە مانۆڤری ئاسمانی لە گەڵ کوریایی باشووری  بەشداری ناکەن . ئەو پاشەکشەی واشنگتون لە دۆخێکدا ڕوو ئەدات کە کوریای  باکووری  جەختی کرد بوو کە ؛ بەڕێوە چوونی  مانوڤڕەکە بە هەڕەشەیەک دەزانێ و ئەو پرسە  دەتوانێ  ببێتە هۆی پێداچوونەوەی ئەو وڵاتە  لە بەرنامەی بەڕێوە چوونی  دیداری سەرانی  دوو وڵات  لە سەنگاپوور  لە ڕۆژی 12 ژوئەن .  ڕاپۆڕتە مێدیاییەکان  نیشان ئەدات  بە تێپەڕینی  نزیکەی  یەک هەفتە  لە دەسپێکی  ئەو مانوڤڕە  تا ئێستا  شوێنهاتێک  لە بۆمب هاوێژەکانی ئەمریکایی  لەو دا نەبووە .

سەرپەیڤ

ئادار 17, 2018 18:00 Asia/Tehran
بۆچوونت