• پەمپێئو: چەکداماڵینی ناڤۆکی کۆریای باکوور دەبێ لەماوەی دووساڵ دا تەواو بێت

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژێک دوای بەڕێوە چوونی کۆبوونەوەی ترەمپ و ڕێبەری کۆریای باکوور لە سەنگاپوور، وتی : واشینگتۆن چاوەڕوان دەکات چەک داماڵینی ناڤۆکی پیونگ یان لە ماوەی دووساڵ و نیو ئەنجام بدرێت و لەم بوارەدا هەنگاوی سەرنج ڕاکێش هەڵبگێردرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، مایک پەمپێئو  ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژێک دوای چاوپێکەوتنی سەرۆکی وڵاتەکەی و کۆریای باکوور لە سەنگاپوور، باسی وردیاتی چاوەڕوانیی ناڤۆکی ئەمریکا لە کۆریای کرد  . 

ئەو جۆرەی کەناڵی هەواڵی  ڕاشاتودەی  ڕایگەیاندووە: پەمپێئو  ڕایگەیاندووە ئەمریکا چاوەڕوان دەکات کە کۆریای باکوور لە ماوەی دوو ساڵ و نیو هەنگاوی سەرنج راکێش  لەڕێگەی چەک داماڵینی ناڤۆکی ، هەڵگرێ.

وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا کە گەیشتووەتە  پێتەختی یەکێک لە هاوپەیمانە سەرەکییەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ئاسیا واتە کۆریای باشوور، کاتێ گەیشتە  ئەوێ  ئاماژەی کردە  ئەم چاوەڕوانییە ناڤۆکییەی وڵاتەکەی لە کۆریای باکوور.

Jun 13, 2018 20:15 Asia/Tehran
بۆچوونت