• هەڵس و کەوتی پاواخوازانەی ئەمریکا ، هۆکاری بێ سەقامی لە ڕۆژاوای ئاسیایە

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی دەرەوەیی ئێران، دەستێوەردانی بیانییەکان بو ئاڵۆزکردنی وڵاتان و هەڵس و کەوتی فرەخوازانەی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی سەبارەت بە فەلەستینیەکانی بە هۆکاری گرینگی بێ سەقامی لە ڕوژاوای ئاسیا زانی.

سەیدکەمال خەرازی، سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی پێوەندی  دەرەوەیی ئێران کەلە ئاڵمان دایە، ڕۆژی سێ شەممە لە درێژەی وتووێژەکان  لەگەڵ خاوەنڕایان و کەسایەتییەکانی سیاسی ئاڵمان و لەچاوپێکەوتن  لەگەڵ نورێرت  روتگن،  سەرۆکی  کۆمیسیۆنی  سیاسەتی دەرەوەیی پەرلەمانی ئەم وڵاتەوتیشی: ئێران لە دامەزرانی سەقام  لە ناوچە دەورێکی گرینگی  هەیە وێرای ئەوەی  سەرباری قەیرانەکانی ئێستادەورووبەری ، لە پاراستنی ئاسایشی خۆیشی  سەرکەوتوو بووە.

سەرۆکی ئەنجومەنی ستراتژیکی  پێوەندی دەرەوەیی ئێران وتیشی : وڵاتانی  ناوچەش  دەبێ بۆ دامەزراندنی ئاشتی وسەقام و بێ دەستێوەردانی بیانییەکان لەگەڵ یەکتر وتووێژ بکەن.

خەرازی وتیشی:  کۆماری ئیسلامیی ئێران ئامادەی وتووێژ لەگەڵ  وڵاتانی ناوچەیە و ئەگەر ئیرادەیەکی دروست لە ئارادابێت، وتووێژەکان دەتوانێ  بە ئەنجام بگات  وێڕای ئەوە ئەورووپاش  دەتوانێ دەورێکی ئەرێنی لە یارمەتیدان بەم وتووێژانە دا هەبێت.

نوربێرت  روتگن، سەرۆکی کۆمیسیۆنی  سیاسەتی دەرەوەیی پەرلەمانی ئاڵمانیش  بە ئاماژەدان بە قەیران و گۆڕانکارییەکانی ناوچەی ڕۆژاوای ئاسیا، وتی : ڕۆژهەڵاتی ناڤین  هیچکات وەک ئەمڕۆ بێ سەقام نەبووە  کەوایە پێویستە وڵاتانی ناوچە ڕێگەچارەگەلێک بۆ کۆنترۆڵی  ڕەوەشە بخەنە ئاراوە.

سەرۆکی کۆمیسیۆنی سیاسەتی دەرەوەیی پەرلەمانی ئالمانیا هەروەهاسەبارەت بە بەڵێنمەندبوونی ئەورووپا بە بەرجام وتی :  ئەورووپا هەوڵ دەدات هەرچی خێرات  هەوڵێکی بەڕێوەبەرایەتی وکۆمەڵە پێشنیارگەلێک  بخاتەبەردەستی ئێران.

Jul 11, 2018 13:52 Asia/Tehran
بۆچوونت