• ترامپ: ئاڵمان ئەسیری ڕووسیایە

سەرۆکی ئەمریکا بەرلە کۆبوونەوەی بروکسەل وتی : ئەندامانی ناتۆ ملوێنان دولار بۆ کڕینی وزە دەدەن بە ڕووسیا و بەرلین نەوت و گاز و وزە لە مۆسکۆ هاوردە دەکات، ئاڵمان ئەسیری ڕووسیایە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی  تەلەفزیونی سی ئێن ئێن، دوناڵد ترەمپی سەروکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتن لەگەڵ یێنس ستولتنبێرگ  سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی پەیمانی ئاتلانتیکی  باکووریی واتە ناتۆ، بەرلە کۆبوونەوەی بروکسەل بە ئاشکرایی  ڕەخنەی لە ئەندامانی ناتۆ گرت و وتی  : وڵاتانی ئەندامی ناتۆ وەک  ئاڵمانیا،  ملیاردان دولار بۆ کڕینی وزە لە ڕووسیا خەرج دەکەن و ئەمریکا دەبێ میلیاردان دولار خەرجی  پاراستنی ئەورووپا لەبەرامبەر هەمان ڕووسیا بکات  . 

ترامپ وتی  بڕیار نییە  پەرەسەندنی بودجەی  بەرگری  وڵاتانی ئەندامی ناتۆ لە ماوەی دە ساڵ ئەنجام بێت ، دەکرێت زۆر خێرا  ئەم کارە بکەین.

 سەرۆکی ئەمریکا وتیشی : ئاڵمان وڵاتێکی دەوڵەمەندە  کە بۆ وزە  میلیاردان دولار دەداتە ڕووسیا ، ئەم وڵاتە دەتوانێ  هەر سبەینێ  بودجەی بەرگری خۆی پەرە پێ بدات  . 

ستولتنبرگ  لە وڵامی  ڕەخنەکانی ترەمپ  وتی  :  ناتۆی یەکێتییەک لە بیست و نۆ وڵاتە کە زۆربەیان بیروڕای جیاواز و ناکۆکی بیروڕایان سەبارەت بە هێڵی بۆری نەوتی ڕوسیا بو ئاڵمان هەیە بەڵام سەرباری ئەم  ناکۆکییانە  ئەم یەکێتییە  دەبێتە  هۆی بەهێزتر بوونی ئەندامانی ئەم وڵاتانە لەبەرامبەر هەڕەشەکان.

سکرتێری گشتیی ناتۆ وتی : شەڕی جیهانیی دووهەم و شەڕی سارد، ئەندامانی ناتۆ یەکگرتوو تر دەکات.

ستولتنبرگ  وتیشی:   لە ڕەوتی شەڕی سارد ئەندامانی ناتۆ لەگەڵ ڕووسیا پێوەندی بازرگانیان هەبوو  . 

ئاڵمانیا لەساڵی 2016  نیزیکەی سەتی چلی نەوتی خۆی  لە ڕووسیا هاوردە کردووە کە بەرابەرە لەگەڵ نیزیکەی سی و شەش ملوێن تەن . 

ناکۆکی نێوان ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ناتۆ  ، زاڵ بووەبەسەر  سییەمین کۆبوونەوەی سەرۆکانی ناتۆ لە برووکسەل .

کۆبوونەوەی سەرۆکانی  ناتۆ ڕۆژی چوارشەممە  لە برووکسەل بەڕێوە دەچێت.

سەرپەیڤ

Jul 11, 2018 18:54 Asia/Tehran
بۆچوونت