• پوتین : کۆنوانسیۆنی خەزەر  ڕێگا لە ئامادە بوونی دەوڵەتەکانی بەدەر لە ناوچەکە دەبەستێت

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند: کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر لە کازاخستان گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە و واژۆی کۆنوانسیۆنی خەزەر ، ڕێگرتن لە ئامادە بوونی دەوڵەتەکانی بەدەر لە ناوچەکە لەم دەریایەدا دەستەبەر دەکات.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیسنا،ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە کۆبوونەوەی سەرکردەکانی وڵاتانی قەراخی دەریای خەزەر لە کازاخستان وتی : ڕێبەرانی وڵاتانی دەریای خەزەر بەدوای پێکھێنانی ئەنجومەنی ئابووریی خەزەرن.

ناوبراو وتیشی: بڕیاردان بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی ئابووریی خەزەر ئەو ھەلە دەرەخسێنێ کە سات و سەودای بازرگانیی نێوان وڵاتانی ناوچەکە پتەوتر بێتەوە.

وەزیری دەرەوەی کازاخستانیش وتوویەتی: بوونی پێگەی سەربازیی ئەمریکا لە دەریای خەزەر جێگای قەبووڵ نییە.

غیرەت عەبدوڕڕەحمانۆف وەزیری کاروباری دەرەوەی کازاخستان وتیشی: باس کردنی بوونی پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەریای خەزەر بە مانایەو ئەوەی جێگای سەرنجە گوێزرانەوەی بەرگەلی نەکوژە بۆ ئەفغانستان کە ھیچ پەیوەندییەکی بە پێگەی سەربازییەوە نییە.

Aug 12, 2018 18:40 Asia/Tehran
بۆچوونت