• سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکای ئیدانە کرد

سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا بە مەحکوم کردنی بایکۆتەکانی یەک لایەنەی ئەمریکا ڕایگەیاند، پاوەجیی ستراتیژی جیهانی بە هۆی کردەوەی پیشبڕکییانەی نادادگەرانە وگەف وهەڕەشەی سیاسی ئەمریکا تووشی کێشە وگرفتی بەرفراوان بووەتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری شێن هوا، دێمیتری میدودیف" سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا رۆژی هەینی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەرۆکانی دەوڵەتەکانی ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای لە دوشەممەی پێتەختی تاجیکستان وتی ئەمریکا بە مەبەستی پاڕاستنی زاڵیەتی خۆی بەسەر جیهان کردەوەی ڕقابەتی وخەنیمیانەی نادادگەرانە دەگرێتە بەر وتەگبیری تیجاری لاگرانە وبایکۆتی یەک لایەنە دادەسەپێنن کە وەها شتێک جاروبار بەشێوەی هەڕەشەی سیاسی گەشە دەستێنێ. سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا وشداری دا ، هەڕەشەکانی ئەمنیەتی وەکوو تیرۆریسم، تاوانە ڕێکخراوەکان وقاچاخی مادە هۆشبەرەکان ڕوولە پەرەیە . مدویدیف هەروەها لەمەڕ ڕێکخراوی هاوکاری شانگهای پیداگری کرد کە ئەم ڕێکخراوەیە نمونەیەک دێتە ئەژمار بۆ هاوکاری وڵاتانی ئەندام لە بوارە جۆربەجۆرەکان داو ڕوسیا هیوادارە ئەم هاوکاریانە بەهێزتر بکرێت. سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا گرتنی تەگبیرگەلیک لە لایەن وڵاتانی ئەندامی ڕێکخراوی شانگهای بۆ کەم کرانی مەترسیە دەرەکیەکان وکەڵک وەرگرتن لە دراڤی نیشتمانی وەکوو ڕوشێک بۆ دانی بەرانبەر بە پێویست وزەروری زانی. سیاسەتەکانی یەک لایەنە خوازانەی دۆناڵد ترامپ بووە بە  هۆی تەریک کەوتنەوەی ڕۆژ بۆ ڕۆژی ئەمریکا لە جیهان. ترامپ لە سەرووبەندی درۆشمی " یەکەم ئەمریکا، وێڕای سەرەتی دان بە بەرژەوەندی ومەبەست وئامانجەکانی ئەمریکا، هەڵبەت بەبێ سەرنج دان بە وڵاتانی تر ، لەسەر ئەوبڕوایەیە کە سیاسەتەکانی یەک لایەنە خوازانە ی واشنتۆن دەبێتە هۆی پەرە سەندنی دەسەڵات وزاڵبوونی ئەم وڵاتە بە سەر خەنیمەکانی .  

سەرپەیڤ

Oct 13, 2018 20:10 Asia/Tehran
بۆچوونت